Accessibility links

زانیارى لەبارەى ئەو چەکدارانەى مەزارگەى باوە مەحمودیان تەقاندەوە


ئەو چەکدارانەى داعش کە شەوى ڕابردوو مەزارگەى باوە مەحمودیان لەنزیک قەزاى خانەقین تەقاندەوە، ڕۆیشتونەتە نێو دارستانە چڕەکانى گوندى شێخ باوەى سەربە ناحیەى جەلەولا و بڕیارە حکومەتى عێراق بە فڕۆکە هێرش بکاتە سەریان.

یەعقوب لهێبى بەڕێوەبەرى ناحیەى جەلەولاى پارێزگاى دیالە، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"چەکدارەکانى داعش لەنێو دارستانەکانى گوندى شێخ باوەدان و ئەو ناوچەیەیان کردۆتە مۆڵگەى خۆیان."

وتیشى"دارستانەکانى شێخ باوە میوە و خۆراکى تێدایە و بۆ مانەوەى داعش گونجاوترین جێگەیە، بەتایبەت چڕى دارستانەکەش وایکردووە هێرش کردنە سەریان ئاسان نەبێ."

چەکدارەکانى داعش، شەوى ڕابردوو دواى تەقاندنەوەى مەزارگەى باوەمەحمود، دواتر گەڕاونەتەوە بۆ نێو دارستانەکانى شێخ باوە، بریار بوو ئەمڕۆش هێزە عێراقیەکان هێرش بکەنە سەریان، بەڵام لەپڕ پلانەکە گۆڕدرا بۆ لێدانیان بەفڕۆکە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لەخانەقین کەداوایکرد ناوى بڵاونەکرێتەوە، بۆ دەنگى ئەمەریکاى ڕوونکردەوە، ئەو داعشانەى مەزارگەى باوەمەحمودیان تەقاندۆتەوە، ژمارەیان سەرووى پێنج چەکداربووە.

سەرچاوەکە، وتیشى"داعشەکان دواى تەقاندنەوەى مەزارگەکە، بەسەر ڕێگە سەرەکیەکەدا و بەئاشکرا بۆ نێو دارستانەکان گەڕاونەتەوە."

9 لەو چەکدارانەى داعش کە لەنێو دارستانەکانى شێخ باوەدان، خەڵکى ناوچەکەن و ڕێپیشاندەری داعشەکانى تریشن، بەڵام ناکۆکیان لەگەڵ خەڵکى ناوچەکەدا هەیەو پێشتر عەرەبەکانى شێخ باوە هێرشیان کردبووە سەریان.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:01:39 0:00

XS
SM
MD
LG