Accessibility links

تورکیا دەڵێت پلانرێژییەکەیان تەواوبووە بۆ هێرشکردنە سەر شەڕڤانانی کورد لە سوریا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ هێرشکردنێکی نوێ بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا لەپێناو لەناوبردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل کە واشنتۆن پشتیوانیان دەکات و تورکیا بە تیرۆریست دەیانناسێنێت.

یەکینەکانی پاراستنی گەل ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فوراتیان بەدەستەوەیە لەکاتێکدا چەندینجارە تورکیا هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکات کە هێرش دەکەنە سەریان.

هاوکاتی لێدوانەکانی ئەردۆغان بۆ ئەندامانی پەرلەمانی حیزبەکەی لە پەرلەمان وتی "ئێمە پەیکەری تیرۆر لە رۆژهەڵاتی فورات لەناودەبەیەن و ئێمە هەرچی ئامادەکاریی و پلانڕێژیمان هەیە لەوبارەیەوە تەواکردووە." ئەم وتانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە راستەوخۆ جەخت لە راپۆرتە فەرمییەی تورکیا دەکاتەوە کە لەشکری تورکیا تۆپبارانی شوێنگەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلیان کردووە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات لە کوبانی کە دەکەوێتە باکوری سوریاوە، لەکاتێکدا یەکینەکانی پاراستنی گەل هەر لەساڵی 2015 ەوە پاش ئازادکردنی کوبانی و شکستهێنان بە ملیشیاکانی داعش هێزێکی باڵادەستن لەو ناوچەیەدا.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئەردۆغان وتیشی لەڕاستیدا چەند رۆژێکە لەو ناوچە تیرۆریستییەدا دەخالەتمان کردووە و وتیشی "بەمزوانە هێرشێکی بەرفراوان و گشتگیر و کاریگەر دەکەیەنە سەر ئەو ناوچە تیرۆریزمییە، وەکو وتم رەنگە لەشەوێکی ناوەختدا هێرشبکەیەنە سەریان."

هاوکات پێشتریش تورکیا یارمەتی کۆمەڵێک گروپی ئیسلامی و چەکداری سوریای دا بە لەشکرو چەکی قورس و بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی بۆ داگیرکردنی عەفرین؛ ئەو شەڕە ماوەی دوو مانگی خایاند.

XS
SM
MD
LG