Accessibility links

ڕەوشی ناهەمواری پەنابەرانی کەمپی ڕوکبان


دەیان هەزار سوریایی کە لە کەمپێکی بیابانی نزیک سنوری ئوردن گیریان خواردووە لە مەترسی برسێتیدان هاوکاتی کەمبوونەوەی کەرەستە و نزیک بوونەوەی سەرمای وەرزی زستان، ئەمانەش لە کاتێکدان دەسەڵاتدارانی هەرێمی هەر یەکەو ئەوی تر تاوانبار دەکات لەسەر ئەوەی کێ بەرپرسیارە لە ئاست ئەم کارەساتی مرۆییەی شەڕی ناوخۆی سوریا.

گەیاندنی کەرەستەی پێویست بۆ کەمپی گەمارۆدراوی ڕوکبان بە بەردەوامی سەرکەوتوو نەبووە یان دووا خراوە، لە ناویاندا کاروانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە دەبوو ڕۆژی پێجشەممە بگات بەڵام ئێستا ڕاگەیەندراوە کە دووا خراوە.

ئەو کەمپە نزیکەی 45 هەزار کەسی تێدایە کە زۆربەیان ژن و منداڵن. لە ماوەی مانگی ڕابوردوودا بەلایەنی کەم 4 کەس بەهۆی بەدخۆراکی و نەبوونی دەرمانەوە گیانیان لە دەستداوە.

خۆڵبارین و بارانی توند لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا دەوارە دڕاوەکان و خانوە قوڕەکانی کردۆتەوە بارێکی خراپتریشەوە. عیماد غالی دانیشتوویەکی کەمپەکە دەڵێت ئەمە یەکەم جار نییە پەیمانی ناردنی هاوکاری مرۆیی دراوە بە دانیشتوانی کەمپەکەو بەڵام هاوکاریەکە نەگەیشتووە. غاڵی گوتیشی " وەکو ئەوە وایە یەکێک لە تینوا بخنکێت و پێی بڵێی چاوەڕوانی باران بکە، ئێمە چەندیک چاوەڕوان بکەین."

XS
SM
MD
LG