Accessibility links

هەوڵەکانی ئاشتی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تالیبان


ڕۆژی سێشەممە گوتەبێژی تالیبان زەبیحوڵا موجاهد ڕایگەیاند پێنج ئەندامی تالیبانی ئەفغانستان کە لە زیندانی لەشکری ئەمەریکا لە گوانتانامۆ بەی ئازاد کران بۆ ئاڵوگۆڕکردنیان لەگەڵ سەرکردەی لەشکری ئەمەریکا بوۆ بەرگدال ، چوونەتە نێو ئۆفیسی سیاسی ئەو گروپە لە قەتەر.

ئێستا ئەوان بەشێکن لە نوێنەرانی تالیبان کە وتووێژ بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان دەکەن ئەمەش وەکو ئاماژەیەک لەلایەن وتووێژکەرانی کابولەوە لێک دەدرێتەوە کە خواستی تالیبان بۆ ئاشتی دەخاتە ڕوو.

بەڵام لەلایەکی ترەوە ترسی ئەوە هەیە ئەم پێنج کەسە کە هەمویان نزیک بوون لە دامەزرێنەری ڕێکخراوەکە و ڕێبەری توندڕەو مەلا محەمەد عومەرەوە، توندڕەوی ئیسلامی لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

هارون میر شارەزای کاروباری سیاسی لە پایتەختی ئەفغانستان دەڵێت " تالیبان نەوەی کۆنیان دەهێننە پێشەوە ئەمەش مانای ئەوەیە تالیبان لە ڕووی فکری ڕیبەرایەتییەوە نەگۆڕاوە. ئەوەی ئێمە زۆر نیگەرانین ئەوەیە ئەگەر سبەینێ تالیبان بڵێت ئامادەین بۆ وتووێژکردن کێ نوێنەرایەتی کابول دەکات؟ ئەمە ئاستەنگێکی گەورەیە چونکە حکومەت زۆر دابەش بووە نەک تەنها لە ڕووی ئایدۆلۆژیا بەڵکو لە ڕووی نژادیشەوە.

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ کێشەی ئەفغانستان زیاد بوون لەو کاتەوەی واشنتۆن زاڵمای خەلیل زادی ئەمەریکای بە ڕەچەڵەک ئەفغانی دەستنیشان کردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە درێژدەمترین شەڕی ئەمەریکا کە هەتا ئێستا زیاتر لە 900 ملیار دۆلاری تێچووە.

XS
SM
MD
LG