Accessibility links

هۆشیار عەبدوڵا:حەساسیەت لە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار لە دانیشتنی سوێند خواردنەکەی سەرۆک وەزیر هەبوو


Hoshyar Abdulla
Hoshyar Abdulla

هەندێ لە میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن گوایە لە دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممەی رابوردوو بۆ باوەرپێدان بە سەرۆک وەزیری دەستنیشانکراوو کە سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر بەرهەم ساڵحیش تێدا ئامادە بوو، نە لە لایەن ئەو کەسەی بەرێوەچوونەکەی کردووەتەوە، نە سەرۆکی پەرلەمان و نە سەرۆک وەزیریش وەکو دەڵێن " بە خەیر هاتنیان" لە دکتۆر بەرهەم نەکردووە.

ئاخۆ هۆیەکەی چییە کەسێک کە لە هەرە باڵاترین پۆستی وڵاتەکەدایە لە بۆنەیەکی لەو جۆرەدا فەرامۆش دەکری؟ ئاخۆ ئەوە بەشێک لەو پرۆتۆکۆڵانە نییە کە باوە؟ تا چەند ئەمە پەیوەندی بە کەسایەتی خودی دکتۆر بەرهەم و قورسایی یەکێتییەوە لە بەغدا هەیە و ئەو ناکۆکیەی لە نێوان خودی کوردا لە ئارادایە؟

هۆشیار عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " پۆستی سەرۆک کۆمار لە عێراقدا پۆستێکی تەشریفاتیە وە وەکو عورفێک لە عێراقدا هیچ کابینەیەکی حکومی (تشکیل) نەکراوە بە بێ ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، ئەمەیان بەلامەوە سەیر بوو لەو دانیشتنەدا کە دانیشتنێکی مەراسیم ئامێز بوو، چاوەڕوان بووم ئەو کەسەی مەراسیمەکە ئەکاتەوە ئاماژە بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمار و بە خێر هاتنی بکات، رووێ نەدا بەلامانەوە سەیر بوو، دوواتر لە کردنەوەی دانیشتنەکەدا بە شێوەیەکی فەرمی سەرۆکی پەرلەمانیش ئاماژەی بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمار و بە خەێرهاتنیشی نەکرد، بە هەمان شێوە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراویش چاوەرێ ئەوە بوین کە باس لەوە بکات یان ئاماژە بە ئامادەبوونی بکات، چونکە ئەم شتانە شتی پرۆتۆکۆڵین، کە ئەویش نەیکرد "

کاک هۆشیار هەر وەها دەڵێت " کە پرسیارم کرد یاخود بە دواداچوونم بۆێ کرد هەستم بەوە کرد کە چ لە لایەن سەرۆکی پەرلەمان یاخود دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە پێی ئەچێت جۆرێک لە حەساسیەت لە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار لەوێ بۆبێت بەو پێیەی کە بوون و نەبوونی لەوێ وەکو یەک وایە، بە هەر حاڵ دەشێ ( خلل فنی) بێ، دەشی لە بیر چوون بێ وەکو ئەوەی چوار ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دکتۆر فواد مەعسوم رووێدا کە دووای کۆبۆنەوەکە داوای لێبۆردنیان لێکرد، بەڵام ئەمە خوێندنەوەی زۆری بۆ هەیە گرنگترینیان ئەوەیە کە جۆرێک لە حەساسیەت یان جۆرێک لە نامورتاحی و نا ئاسودەیی لە ئاستی سەرۆکایەتیەکاندا هەیە کە تا چەند توانیویانە (حضور) و کاریزمایان ئەو کورسیە بە تەواوەتی پڕ بکاتەوە کە لە عێراقدا پێی دەگوترێت سەرۆک کۆمار ".

کاک هۆشیار دەشڵێت " من پێیم وایە بە ئەنقەست بوو ئاماژە نەدان بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لەو دانیشتنەدا وە هیچ کاردانەوەیەکیش نە لە لایەن سەرۆکی کۆمار و موستەشارەکانیەوە و نە لایەن ئەو تیمەی کە لەگەڵدا بوون، نە لە لایەن دائیرەی مەراسیمی ئەوەوە، هیچ کاردانەوەیەک رووێ نەداوە، وەکو رووداوێکی ئاسایی تێپەریوە، بەڵام من بۆ خۆم وەکو نوێنەرێکی کورد، وەکو نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان، وەکو نوێنەریك لە پەرلەمانی ئیتحادیەی دەوڵەتی عێراقدا بەلامەوە ئاسایی نییە بەو پێی دەلالاتی گەورەی هەیە، بەو پێیەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکە لە نێوان پێکهاتەکاندا دابەش بوە، پێویستە ئەو نوێنەرانەی کورد، چ لە سەرۆکایەتی کۆمار، یان لە هەر پلە و پاییەکدا ئاگاداری ئەوە بن کاتێک حاڵەتێک لەو شێوە روو ئەدات، ئەمە بێریزی کردن نییە بەرامبەر بە ( شخصیک) بەڵکو بێرێزی کردنە بەرامبەر بە پۆستێک کە ئەو پۆستە کاریکتەرێک نوێنەرایەتی ئەکا کە سەر بە پێکهاتەیەکی دیاریکراوە، بۆیە کێشەکە، کێشەی خودی دکتۆر بەرهەم نییە، بەڵکو کێشەی نەتەوەیەکە وە یاخود ئەو دەستە و گروپەی کە نوێنەرایەتی دەکات، لەبەر ئەوە لە حاڵەتێکی لەو شێوە، نادیدە گرتن و (حساب) بۆ نەکردن و لە بەینی قەوسێکدا ( اهانەکردنی) بەم شێوازە من پێیم وایە کارێکی راست نییە و پێویست بوو کاردانەوەی زیاترهەبوایە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:53 0:00

XS
SM
MD
LG