Accessibility links

ئۆکسفام داوا لە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەکات چەک بە عەرەبستانی سعودییە نەفرۆشن


وەزیرەی دەرەوەی نەمسا لەم هەفتەیەدا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد چەک و تەقەمەنی نەفرۆشن بە عەرەبستانی سعودییە، ڕێکخراوی ئۆکسفام ڕایگەیاند کە ئەو شەڕەی لە یەمەن دەگوزەرێت بۆتە هۆی ئەوەی کە لە هەر سێ کاتژمێرێکدا هاوڵاتییەکی ئەو ووڵاتە بکوژرێت یان گیان لەدەستبدات بۆیە داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا و ووڵاتاننی ئەوروپا دەکەن ڕاوەستن لە فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سعودییە کە هەر لەساڵی 2015 ەوە هاوپەیمانییەکی لەشکرییان بونیادناوە دژی سەرهەڵداوە یاخییە حوسییەکان لەو وڵاتەدا.

هەروەها رێکخراوەکە دەڵێت تەنها لەماوەی دوو مانگدا 575 کەس کوژراون کە 136 منداڵ لەنێو ئەو کوژراوانەدایە. بەپێی ئامارو لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە روونبۆتەوە کە هەر لەمانگی سێی ساڵی 2015 ەوە کە شەڕ و ململانێکانی یەمەن دەستیپێکردووە تا ئەم سەروەختە دەیان هەزار خەڵک کوژراون، بەڵام رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ پێیانوایە ژمارەی کوژراوەکان پێنج هێندە زیاترە لەوەی کە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێن ئەمە خراپترین قەیرانی مرۆییە لەئێستادا.

هاوکات لەم هەفتەیەدا یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی مارک لۆکۆک لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند ئەگەر ئەم بارودۆخەی یەمەن وەک خۆی بمێنێتەوە ئەوا 14 ملیۆن مرۆڤ لە لێواری برسێتی و قاتوقڕیدا دەژین.

XS
SM
MD
LG