Accessibility links

جیم ماتس: کوشتنی خاشقچی سەقامگیری ناوچەکە بنکۆڵ دەکات


وەزیری بەرگری ئەمریکا جیم ماتس ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کوشتنی جەمال خاشقچی لەو دامەزراوە سیاسییەدا هەموانی نیگەران کردووە. ماتس گوتیشی ئەم کوشتنە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنکۆڵ دەکات و واشنتۆنیش هەنگاوی زیاتر دەنێت دژی ئەوانەی کە بەرپرسیارن لەو کوشتنە.

لەدرێژەی وتەکەیدا گوتیشی وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکان مایک پەمپیۆ هەندێک فیزای سعودییەکانی پوچەڵکردۆتەوە.

ماتیس لە دەمی لێدوانەکەیەدا لە کۆننفرانسی ساڵانەی دایلۆگی پرسی ئاسایش لەمەنامە گوتی ولایەتە یەکگرتووەکان هەڵوێستەگەلێکی زیاتر وەردەگرێت دژی ئەنجامدەران و بەرپرسانی ئەو تاوانە گوتیشی "کەمتەرخەمی و شکستی هەر دەوڵەتێک بە پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و دادوەری یاسا دەبنە هۆی مەترسی بۆ سەقامگیریی ناوچەیی لەکاتێکدا ئەم ناوچەیە زۆر پێویستی بەو سەقامگیرییە هەیە، وەکچۆن سەرۆک تڕامپ ئاماژەی پێدا ئێمە دەچینە بنج و بناوانی ئەو مەسەلەیە."

ماتیس گوتیشی پێویستە هاوبەشی نێوان عەرەبستانی سعودییەو ولایەتە یەکگرتوەکان لەئاستێکدا بێت پڕ لە شەفافییەت و متمانە.

تا سەرەتای ئەم هەفتەیەش خاوەنی دوو شوناسنامەی ئەمریکی و سعودیی لەلایەن حکومەتی عەرەبستانی سعودییەوە سەفریان لێ قەدەغەکراوە.

جێی ئاماژەیە سعودیە ڕووبەڕووی فشارێکی نێودەوڵەتی زۆر بۆتەوە بەهۆی کوشتنی خاشقچییەوە.

هاوکات دوو سەرچاوە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە سەرۆکی دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA گوێبیستی دەنگی تۆمارکراوی کوشتنی جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەوانی سعودی بووە.

ڕۆیتەرز لەم هەفتەیەدا بڵاویکردەوە دوو سەرچاوەکە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت گوتویانە خانم جینا هاسپـڵ لە میانەی سەردانەکەی بۆ تورکیا گوێبستی ئەو تۆمارە دەنگیـیە بووە.

هەروەها ڕۆژنامەی واشنتن پـۆست ئەویش لە ڕاپـۆرتێکیدا نووسیویەتی خانم جینا هاسپـڵ یەکەم کاربەدەستی ئەمەریکایـیە گوێبستی ئەو تۆمارکراوە دەنگیـیە بووبێت

XS
SM
MD
LG