Accessibility links

سی ئێن ئێن تورک: بەر لە کۆبونەوەی چوارلایەنە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوشانە ڕوسیاییەکەی کۆبۆتەوە


کەناڵی تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێن تورک بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بخاتە ڕوو ڕایگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ هاوشانە ڕوسیاییەکەی سەرگێ لاڤرۆڤدا کۆبۆتەوە بەر لە کۆبونەوە چوارلایەنەکەی بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە ئەستەنبوڵ لەسەر سوریا ئەنجام بدرێت.

بڕیارە ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی ڕویسا، ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا و ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە ئەستەنبوڵ کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پارێزگای ئیدلبی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان و پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سوریا.

XS
SM
MD
LG