Accessibility links

سەرحەد قادر: 100 ئەفسەر و پۆلیسى کوردى کەرکوک پەیوەندیان بە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمەوە کردووە


بەڕێوەبەرى پێشوى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکوک، پێشبینى دەرچوونى بڕیارى دەستگیرکردن بۆ 100 ئەفسەر و پۆلیسى کورد لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە دەکات، بەهۆى پەیوەندى نەکردنەوەیان بەدەوام لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرەوە.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەرى لەسەرکارلابراوى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"نزیکەى 100 ئەفسەر و پۆلیسى کوردى کەرکوک، دواى 16 ى ئۆکتۆبەر نەگەڕاونەتەوە و وەزارەتى ناوخۆى هەرێم موچەى بۆ دابینکردوون."

ئاماژەى بەوەشکرد، وەزارەتى ناوخۆى هەرێم، بەنوسراو پۆلیسى کەرکوک و وەزارەتى ناوخۆى عێراقى لە پەیوەندى کردنى ئەو 100 ئەفسەر و پۆلیسە پێیانەوە ئاگادار کردۆتەوە، وتى"وەزارەتى ناوخۆى عێراق لیژنەى پێکهێناوە، لەسەر ئەوەى ئەو پۆلیس و ئەفسەرانە کەسەربە وەزارەتەکەیانن ،چۆن پەیوەندیان بە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمەوە کردووە، بۆیە ڕەنگە کۆتایى بەراژەیان بهێنێت و بیانداتە دادگا.

بەپێى وتەى عەمید سەرحەد قادر، ئەو ئەفسەرە پارتیانەى کە پلەکانیان سەرووى پلەى موقەدەمە و دواى 16 ى ئۆکتۆبەر بۆ کەرکوک گەڕاونەتەوە، دەوامیان پێناکرێت و تەنها موچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت، چونکە عەرەب و تورکمان لە جێگەکانیان دانراوە.

ناوبراو وتیشى"بەڵام ئەو ئەفسەرانەى کە پلەکانیان خوار پلەى موقەدەمە، گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانیان و دەوام دەکەن."

دەربارەى چارەنوسى خۆى، بەرێوەبەرى پێشوى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک وتى"من تەنها ئەفسەرم لەسەر مەسەلەى بەشدارى کردن لە ریفراندۆم بڕیارى دەستگیرکردنم بۆ دەرکراوە."

هەرچەندە لەئێستادا بەرێوەبەرى پۆلیسى کەرکوک کوردە، بەڵام بەشێکى زۆر لە ئەفسەرە کوردەکان لە پۆستە گرنگەکان لابراون و ئەفسەرى عەرەب و تورکمان خراونەتە جێگەکانیان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:00 0:00

XS
SM
MD
LG