Accessibility links

دەیان چەکداری داعش دەبنە حەشدی شەعبی


ژمارەیەک چەکدارى داعش کە پێشتر لەریزى ئەو رێخراوەدا شەڕى پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکانیان کردووە و داواکراون، رۆیشتونەتە نێو هێزەکانى حەشدى شەعبیەوە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لەجەلەولا ى پاریزگاى دیالە کەداوایکرد ناوى بڵاونەکرێتەوە، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"نزیکەى 70 چەکدارى داعش کە سەرجەمیان خەڵکى جەلەولان، خۆیان خزاندۆتە نێو گروپەکانى عەسایب ئەهلولحەق و بەدرەوە."

وتیشى"ئەو چەکدارانە ئێستا لەجەلەولان و تێیاندایە بەرپرسیارێتیان وەرگرتووە."

لەنێو ئەو چەکدارە داعشانەى چونەتە ڕیزەکانى حەشدى شەعبیەوە، موتەشەر تورکى و سەلام جەباریان تێدایە. سەلام جەبار یەکێکە لەو کەسانەى بەپێى زانیارى دەزگا ئەمنیەکان، دەستى لەسەر بڕینى نەقیبێکى پێشمەرگەدا هەیە، هەروەک برایەکیشى بەناوى ڕەمەزان جەبار، چەکدارى داعش بووە و لەبەعقوبە لەزینداندایە.

شێرکۆ میروەیس پەرلەمانتارى عێراق و بەرپرسى پێشوى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"لەسەر خۆخزاندنى ئەو داعشانە بۆ ڕیزەکانى حەشدى شەعبى، قسەمان لەگەڵ دەزگا ئەمنى و سەربازیەکانى دیالەدا کردووە."

ناوبراو وتى"لەبەر نەبوونى سەقامگیرى سیاسى و ئەمنى، چەندین دەوڵەتى بچوک لەنێو دەوڵەتى عێراقدا دروستبوون."

بەپێى وتەى بەرپرسەکەى یەکێتى، گومان دەکرێت ئەو داعشانەى چوونەتە ڕیزەکانى حەشدى شەعبى لەجەلەولا، دەستیان لەئاڵۆزیەکانى ناوچەکە و پشتیوانیکردنى داعشەکانى حەمرین دا هەبێت.

پێشتریش یەعقوب لهێبى بەرێوەبەرى ناحیەى جەلەولا، گەڕانەوەى ژمارەیەک چەکدارى داعشى بۆ ناحیەکەى بۆ دەنگى ئەمەریکا پشتراست کردبوویەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:14 0:00

XS
SM
MD
LG