Accessibility links

زاناکان ئامادەکاری بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ قووڵترین جێگای ژێر دەریاکان دەکەن


(ڕۆیتەرز) – بۆ یەکەم کەڕەت مرۆڤ دەتوانێت سەردانی قووڵترین خاڵی ژێر دەریا و ئۆقیانووسەکانی جیهان بکات، بە بەکارهێنانی ژێردەریایی‌یەکی نوێ جێگای 2 کەسی تێدا دەبێتەوە، بەشێوەیەک درەست کراوە دەتوانێت بەرگەی فشاری گەورەی قووڵایی 9 کیلۆمەتر لەژێر ئاودا بکرێت.

پرۆژەی (نێردراو بۆ قوڵایی هەرپێنج ئۆقیانوس) پشت بە ژێر دەریایی‌یەک دەبەستێت، دروستکردنی 3 ساڵی پێچوە.

ڤیکتۆر ڤیسکۆڤۆ بەرپرسی ژێردەریایی‌یەکە دەڵێت "دوای ئەوەی بەپاپۆڕی پشتیوانی دەگوازرێتەوە و لێی جیادەبێتەوە و بەرەو ناوچەکانی قووڵای دەریا دەچێت، لە تایتانێۆم و چەند مادەیەکی جیاواز دروستکراوە و توانای تایبەتی هەیە بۆ چوونە قووڵایی پێشتر هیچ ژێردەریایی‌یەک نەیگەیشتوتێ".

کۆمپانیای (ترایتۆن سەب مەرینز) بەرهەمهێنەری ژێردەریایی بنکە لە فلۆریدا، لەسەر پێگەی خۆی لە ئینتەرنێت ڕایگەیاند، تەنها ژێردەریای‌یە ڕێگای پێدراوە بۆ چوون بۆ قوڵایی نزیکەی 11 هەزار مەرتر لەژێر دەریادا.

کەناڵی (دیسکەڤەری ئاند ساینس)ی تەلەفزێۆنی ئەرکی وێنەگرتنی ئەو کەشتانەی گرتوەتە ئەستۆ لە پرۆژەیەکدا ناسراوە بە "قوڵایی هەسارە"، لەساڵی 2019دا پەخش دەکرێت.

سەتەلایتێکی ئاسمانی بەرەو هەسارەی زاوە بەڕێکەوت و 7 ساڵی پێدەچێت.

تۆکیۆ (ڕۆیتەرز) – سەتلایتێکی بەرهەمی هاوبەشی هەردوو ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا و ژاپۆن بەگەشتێک بەرەو بجووکترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر (هەسارەی زاوە) بەرێکەوت وبۆ گەیشتن بەوێ 7 ساڵی پێدەچێت.

بەپێی ئاژانسی دۆخینەوەکانی ئاسمانی ژاپۆن، سەتەلایتی ناسراوە بە (بێپی کۆڵۆمبۆ) بەرەو هەساری زاوە بەڕێکەوت و ئەمە 3هەم نێردراوە بۆ ئەو هەسارەیە. لە بەندەری ئاسمانی ئەورپا لە گیانای فەرەنسیەوە بە مووشەکی ئاریان 5، شەوی هەینی لەسەر شەممەی ڕابردوو بەرەو ئاسمان هەڵدرا.

بەرێوەبەری گشتی ئاژانس ئاسمانی ئەوروپا یان فیرنەر لە بڵاکراوەیەکدا ووتی "ناردنی بێپی کۆلۆمبۆ دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا و ئاژانسی ئاسمانی ژاپۆن و بەدوای ئەمەدا سەرکەوتینی گەورەتر دێت".

هەسارەی زاوە (مێرکوری) نزیکترین هەسارەیە لە خۆرەوە و 60 ملێۆن کیلۆمەتر لێوەی دوورە، لەکاتێکدا زەوەی 150 ملێۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە. ئەم گەشتە بە سەخت دادەنرێت بەهۆی دوریەکەی.

ناوی لێنراوە بێپی کۆلۆمبۆ وەک ڕێزلێنانێک لە زانای ماث و ئەندازیاری ئیتالی (جۆزێبی بێپی کۆلۆمبۆ)کە 20 سەدە لەمەوبەر ژیاوە و بۆچوونەکانی لە ڕاکێشانی زەویدا گەنگی هەبوە. سەتەلایتی بێبی کۆلۆمبۆ دوای ساڵ و نیوێک لە ڕاکێشان و خوولگەی زەوەی دەردەچێت و لەمیانەی گەشتەکەیدا بەرەو هەسارەی زاوە خێرایی زیاتر دەبێت.

هەروەها سەتەلایتەکە 2 کەڕەت بنزیک هەسارەی بارامدا (مارس) تێدەپەڕێت و لەساڵی 2025دا دەچێتە خولگەی زاوەوە. لەوی ئۆتۆمۆبێلی MPOی لێ جیادەبێتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر خاکەکەی دەکات کە زۆرینەی جیوەیە و ڕێژەی ئاسنی دیاری دەکات، هەورەها لێکۆڵینەوە لەوەدەکات، بۆ ئەو هەسارەیە لە شلەی زۆر بێکدێت.

توێژینەوە: جووڵەی نەسرەوتووی لاق پەیوەندی بە بیرکردنەوە لەخۆکووشتن هەیە.

(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت ئەو کەسانەی کێشەی جووڵەی نەسرەوتی لاقیان هەیە لەوانەیە ئەگەری بیرکردنەوەیان لە خۆکووشتن زیاتر بێت و یاخوود پلان دادەنێن بۆ کۆتایی‌هێنان بەژیانیان.

کرفتی جوڵانەوەی نەسرەوتی لاق دۆخێکە ئارەزوویەک دروست دەکات بۆ جوڵاندنی لاق و کۆنترۆڵ ناکرێت، هۆکاری ئەمەش بۆ ناڕەحەتی دەگەڕێتەوە. ئەم ئارەزوە لە شەواندا زیاتر دەبێت کەتێک کەسە دادەنیشێت یاخود پاڵ دەکەوێت.

لە هەموو تەمەنێکدا ئەگەری تووشبوون بەم گرفتە هەیە و زیاتر لە تەمەنی گەورەدا ڕوودەدات. دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی خەو، کە ئەویش کاریگەری لەسەر چالاکی و بەئاگایی ڕۆژانەی مرۆڤ هەیە.

برایان کۆ یاریدەدەری پرۆفیسۆری پزیشکی هەستە دەمار لە زانکۆی ییل دەڵێت "تووشبوان بەم گرفتە دەڵێن "کاتێک پاڵ دەکەون هەست بەنائارامی لە لاقیاندا دەکەن و دەبێت بیجوڵێنن و بەمەش زۆر لە جێگادا نامێننەوە".

سەرباری ئەمەش برایان دەڵێت " ئەمەش واتای ئەوەیە نەخۆشەکان کەم خەو دەبن و کەمخەویش دەبێتە هۆکاری خەمۆکی و بیرکردنەوە لە خۆکووشتن".

تیمی توێژینەوە نەیانتوانی دڵنیابن کە گرفتی جووڵانی نەسرەوتی قاچ دەبێتە هۆکاری بیرکردنەوە لەخۆکووشتن، بەڵام توانیان بڵێن پەیوەندی لەنێوانیاندا هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:10 0:00

XS
SM
MD
LG