Accessibility links

گروپی FATF چوار مانگ دەدات بە ئێران بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی بۆی دانراوە


گروپێکی تایبەتی نێونەتەوەیی کە لەسەرانسەری جیهاندا چاودێری چاودێری چالاکی پارە سپیکردنەوە دەکات، ناسراو بە FATF ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هەتا مانگی 2 دەدات بە ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەو چاکسازیانەی کە چاوەڕوانیان لێ دەکرێت ئەگینا ڕووبەڕووی هەلومەرج دەبنەوە.

ئەو ڕێکخراوە داراییە بنکە لە پاریسە دەشڵێت پاش کۆبونەوەی ئەندامەکانی بێهیوابوون لەوەی ئێران تەنها لەسەر نۆ خاڵ لەو 10 خاڵەی کە بۆی دانرابوو کاری کردووە سەرەڕای ئەوەی پەیمانی دابوو بەتەواوەتی وابەستەی بێت. پێشتر هەتا مانگی 10 کاتی بۆ دانرابوو بۆ ئەوەی چاکسازی دروست لە هەر دە خاڵەکەدا بکات.

بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بۆ بایاننامەکەی FATF دا گوتی ئەم گروپە پێویستە خۆی لە یاری سیاسی بپارێزێت و تەنها ڕاپۆرتە تەکنیکییەکان لەبەرچاو بگرێت.

مارشاڵ بلینگسلی، یاریدەدەری وەزیری خەزێنە بۆ کاروباری دارایی تیرۆرسم پاش بەسداری کردنی لە کۆبونەوەکەی FATF گوتی ئەو دە خاڵەی کە لە بەرنامەی ئێراندا ئاماژەی پێکراوە هێشتا نۆشیان تەواو نەکراوە و گوتیشی " ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئێران هەمو بەڵێنەکانی بەجێ بگەیەنێت".

XS
SM
MD
LG