Accessibility links

مەجدی ئەلدەقاق: دۆسێی خاشقچی هەمووانی خستۆتە بەردەم قۆناغێکی نوێی تێرۆری دەوڵەت


مەجدی ئەلدەقاق
مەجدی ئەلدەقاق

دۆسێی بێسەروشوێن کردن و ئەگەرەکانی کوژرانی نوسەر و ڕۆژنامەوان جەمال خاشقچی سنورەکانی هەردوو وڵاتی عەرەبستانی سعودیە، زێدی خاشقچی و هەروەها وڵاتی تورکیاشی بەزاندووە کە لە ئەستانبوڵ هەر تەنها دیمەنەکانی چوونە ناو کونسوڵخانەی عەرەبستانی سعودیە هەن و هیچ وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک نییە بیسەلمێنێت جەمال خاشقچی لەو کونسوڵخانەیە هاتبێتە دەرەوە.

جەمال خاشقچی
جەمال خاشقچی

مەجدی ئەلدەقاق، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت لە ئێستادا لەبەردەم پەرەسەندنێکی مەترسیداری ڕەفتارەکانی عەرەبستانی سعودیەداین بەرامبەر کەسایەتییەکانی لە یەک کاتدا هەم زۆر نزیکن لە خانەوادەی پادشایەتی و هەمیش جودابیرن، ئەم ڕووداوەش لەو جۆرە تاوانانەیە کە تانوپۆیەکی سیاسیانەی هەیە هەر بۆیە پێویستە و دەشبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ڕێوشوێنی ڕژد بگرێتە بەر دژی ئەو تاوانەی عەرەبستانی سعودیە کە بۆتە مایەی شێواندنی وێنای تەواوی جیهانی عەرەبی.

مەجدی ئەلدەقاق، سەرنوسەری پێشووی گۆڤاری ئۆکتۆبەر لە قاهیرە ئاماژەش بەوە دەکات ئەوە کێشەیەکی گەورە نییە تەبا بین یان نەبین لەگەڵ دید و بۆچوونەکانی جەمال خاشقچی، چونکە پێویستە لە سۆنگەی داکۆکیکردن لە ئازادیەکان و مافەکانەوە لێی بڕوانین و بەشێکیش بێت لە ڕێگەگرتن لە درێژەپێدانی سیاسەتە خراپەکانی سەرکردەکانی وڵاتان.

سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و بە تایبەتیش وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر دۆسێی خاشقچی، نوسەر و ڕۆژنامەوان مەجدی ئەلدەقاق دەڵێت پێویستە واشنتۆن بگەڕێتەوە سەر سیاسەتە سەرەکییەکەی خۆی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتاندا ببەستێتەوە بە دۆسێکانی مافەکانی مرۆڤ و ئەو بەهایانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیەتی و داکۆکیان لێدەکات و دەشڵێت ئەمە ئەرکی ئەمریکایە وەک گەورەترین زلهێزی جیهان بۆ پاراستنی سەرجەم ئازادییەکان لە هەموو جیهاندا و بە تایبەتیش لە عەرەبستانی سعودیەدا.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ نوسەر و ڕۆژنامەوان مەجدی ئەلدەقاق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:54 0:00

XS
SM
MD
LG