Accessibility links

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەلید موعەلم و ئیبراهیم جەعفەری


Ibrahim al-jaafari - Walid Muallem

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە رۆژی دوشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید المعلم و وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری وەڵامی چەند پرسیارێکیان سەبارەت بە رۆژئاوا و کورد لە سوریا دایەوە .

المعلم ئاماژەی بەوە کرد کە پاش ئیدلب ئامانجیان رۆژهەڵاتی فوراتە و جەعفەریش ئەمەریکای بە بەڵتەچی و کابۆێ وێنا کرد بێ ئەوەی ناوی بهێنێت.

جەعفەری لە وەڵامی پرسیارێکد کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رێگای سنووری پەرێنەوەی سامیلکاوە چەک بۆ قەسەدە دابین دەکات، ئاخۆ هەڵویستی حکومەتی عێراق چیە لە بەردەوامبوونی هاتنە ژوورەوەی چەک لەو رێگاوە

" دەستدرێژی کردنە سەر سەروەری عێراق هێلی سوورە، رێگای پێی نادرێ، بەڵی راستە جار هەیە میشکی بەڵتەچی و کابۆێ دەستدرێژی بکەنە سەر ئەم وڵات یا ئەو وڵات بەڵام ئەوە پەسەند ناکرێ و رەتدەکرێتەوە نەک تەنها ئێمە هەموو وڵاتانی جیهان"

Semelka Border
Semelka Border

پاشان پرسیارێک لە وەلید المحلم وەزیری دەرەوەی سوریا کرا باسی فیدرالیەت کراوەو

موعلم ووتی

" لە پرسیارەکەتدا باسی فیدرالیەتت کرد ئایا دەستوری سوریات خوێندووە؟ هیچ نووسینێکی لە بارەی فیدرالیەتەوە تێدایە؟ ئەم بۆچوونە بە پێچەوانەی دەستوری سوریەدایە وە ئێمە وەکو دەوڵەتێکی سوری رێز لە دەستور دەگرین وە ناتوانین بە پێچەوانەی بین"

هێشتا تورکیا وەکو وڵاتێکی داگیرکەر بۆ سەر خاکەکەمان تەماشا دەکەین لەبەر ئەوە قەت بیر لەوە ناکەینەوە لەشکەری ئێمە لەگەڵ هێزەکانی تورکیا بەشداری بکەن بۆ کوشتنی برا کوردەکانمان، ئەمە شتێکی خەیاڵیە. ئێمە بە برا کوردەکانمان دەڵێن بریار لەو ئاییندە بدەن کە تێدا دەژێن و ئێمە فیدرالیەت پەسەند ناکەین، ئەگەر دەیانەوێ لەسەر بەڵین و خەیاڵەکانی ئەمەریکا بەردەوام بن دەبێ بەهاکەی بدەن وە ئەگەر دەیانەوێ بگەرینەوە باوەشی وڵات رێگا کراوەیە، ناکرێ پێیکیان لێرە بێ و پێیکیان لەوێ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:54 0:00

XS
SM
MD
LG