Accessibility links

حکومەتی ئوسترالیا خەرجی بۆ تەندرەستی دەروونی گەنجان زیاتر دەکات


ملبۆرن (ڕۆیتەرز) - سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا سکات مۆریسن ڕایگەیاند وڵاتەکەی بڕی 51.8 ملێۆن دۆلاری ئوسترالیا (37 ملێۆن دۆلاری ئەمریکی) لەسەر خەرجی تەندروستی لاوان و گەنجان زیاتر دەکات.

ئەم ڕاگەیاندنە هەفتەیەک بەر لە هەڵبژاردنی کۆتایی هاوپەیمانی لیبراڵی نیشتمانیە بەڕابەریەتی مۆریسن کە لەدەسەڵاتدایە، پارەکەش دەچێت بۆ گرووپی (هێد سپەیس) سەربە حکومەت ئەوەی لە سەرانسەری ئۆسترالیا 107 ناوەندی هەیە.

مۆریسن بۆ ڕۆژنامەوانان ووتی "ئەمەوێت دڵنیابین هیوایەک بەلاوان وگەنجان دەدەین.. ئەوانەی گرفت و کێشەی تەندروستی دەرونیان هەیە".

ئەم هاریکاریە نوێ‌یە سەرباری 95.7 ملێۆن دۆلاری ئوسترالیایە ناوەندەکان لە حکومەت ساڵانە وەری دەگرن.

ئامار و داتاکانی حکومەت دەردەخات نزیکەی 560 هەزار مێردمنداڵ تووشی گرفتی دەروونی بوون. لە هەر 4 کەنج لە ئوستورالیا ساڵانە کەنجێک گرفتی دەرونی هەیە.

ڕۆیتەرز: لەوانیە ڕوسیا کەشتە سەرنشینەکانی بە کەپسولی سۆیوز لە کۆتایی مانگی 11 دەستپێباکتەوە

مۆسکۆ (ڕۆیتەرز) – ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی روسیا لە سەرچاوەیەکی پیشەسازی ئاسمانی ڕوسیاوە بڵاویکردەوە، کەشتی سەرنشینی داهاتووی کەپسولی سۆیوز بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لەوانیە لە 28ی مانگی 11ی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

هەفتەی ڕابردوو هەردوو ئاسمانگەڕی ڕوسیا و ئەمریکا لەهەوڵێکی هەڵدانی شکستخواردو بەرو ئاسمان لە کازاخستان ڕزگاریان بوو، ئەمە پاش ئەوەی ئەو مووشەکەی کەبسولی سۆیوزی هەڵگرتبوو دوای 2 دەقیقە لەچوونی بۆ ئاسمان تووشی گرفت بوو.، بۆیە بەناچاری سۆیوز بەرەو سەر زەوەی گەڕایەوە.

زاناکان خانەی بنەڕەتی و گۆڕانکاری لەجیناتدا بەکاردێنن بۆ دروستکردنی مشک بێ باوک

ڵەندن (ڕۆیتەرز) - زاناکانی چین دەڵین تەکنەلۆجیایان بەکارهێناوە بۆ گۆڕانکاری لەجیناتی خانەی سەرەتایی‌دا بۆ دروستکردنی مشکی تەندروست لە 2 دایک.

ئەم تاقیکردنەوانە هەوڵێکە بۆ زانینی هۆکاری نەتوانینی هەندێک گیان لەبەر بۆ زاوزێکردن بێ باوک. توێژەرەوان ووتیان مشکەکانی لە 2 باوک لەدایک بوون بۆ ماوەی 2 ڕۆژ لەژیاندا ماونەتەوە.

دەرەنجامەکانی لە گۆڤاری خانە بنەڕەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە دەردەخات هەندێک بەربرستی ڕووبەروی زاوزێ لەیەک دایک یان باوک دەبێتەوە دەتوانرێت بە بەکارهێنانی خانەی بنەڕەتی ڕێکبکرێتەوە و چارەسەر بکرێت. بەڵام شارەزایان دەڵێن ئەگەری ئەو تاقیکردنەوەیە بەم نزیکانە لەسەر مرۆڤ دوورە.

داسکۆ ئیلیس شارەزای خانە بنەڕەتیەکان لە زانکۆی کینگز کۆلیج لە ڵەندەن لەوەڵامی پرسیارێک لەسەر دەرنجامی تاقیکرنەوەکان دەڵێت " بەدوری دەزانێت ئەو جۆرە تەکنەلۆجیایە لەداهاتوویەکی نزیکدا لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە".

سەرباری ئەمە ووتی " ئەگەری کەوتنەوەی تێکچوونی مەترسیدار هەیە و ئەو جۆرە توێژینەوانە دەبێت لەسەر چۆری جیاوازی گیانداران بکرێت بەومەرجەی تێگەیشتن هەبێت و بێ‌کێشە بکرێت".

هەندێک لە گیاندارە خشۆکەکان و ئەوانەی لە ئاو وشکایی‌دا دەژین دەتوانن بێ بوونی باوک زاوزێ بکەن، بەڵام بۆ شیردەرەکان سەختە تەنانەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پیتاندنی زانستی سەرکەوتن بەدەستبێت.

بۆ بەرهەمهێنان لە 2 دایکی مشک، تیمی زاناکانی چین لە ئەکادیمیای زانستیی چین بەڕابەرایەتی (شی شۆ) خانەی بنەڕەتییان لە ئاوڵەمە بەکارهێناەوە و یەک کرۆمۆسۆمی هەبووە وهەروها نیوەی کرۆمۆسۆمەکانی تایبەت بەدایکەکەش بەکارهاتوە.

سەرباری ئەمە توێژەرەوان ڕێککردنەوەی جیناتیان لە DNA تایبەتی یەکێک لە دایکەکانیان بەکارهێناوە و دواتر کردویانتە هێلکەی دایکی دووهەمەوە. ئەمە بۆتە هۆی لەدایک بوونی 29 مشک لەکۆی 210 و ژیاون و گوشتوونەتە قۆناغای گەورەبوون و دواتر بەسروشتی زاوزێیان کردوە.

زاناکان دەڵێن بەرهەمهێنان لە دو باوک سەختترە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:44 0:00

XS
SM
MD
LG