Accessibility links

عیزەت شابەندەر: سەرخستنی بڕیارەکانی مەرجەعیەت بە مانای بوونی عێراقە بە ویلایەتی فەقێ


عیزەت شابەندەر
عیزەت شابەندەر

بەر لە هەڵبژاردنەکان هاوڕاییەک هەبوو لە نێو عێراقییەکاندا تا دەموچاوی نوێ بهێنرێنە نێو شانۆی سیاسی وڵاتەکەیان.

خۆپیشاندانەکانی زۆرێک لە شارەکانی عێراق پەیامی دانیشتوانی وڵاتەکە بووە بۆ نەبوونی یان هەر هیچ نەبێت کەمیی خزمەتگوزارییەکان و ڕۆچوونی گەندەڵی دارایی و سیاسی و بەڕێوەبردنیش بۆ زۆرێک لە جومگەکانی دەسەڵات لە عێراقدا.

لە ئێستادا دکتۆر عادل عەبدولمەهدی ڕاسپێردراوە کابینەی حکومەتی چوار ساڵی داهاتوو پێکبهێنێت.

بە گشتی عێراقییەکان وەها لە دکتۆر عەبدولمەهدی دەڕوانن کە شییانێکی زۆری هەیە بتوانێت لە ڕێی کابینەی نوێوە هەنگاوی گەورە بنێت و ڕەوشی ژیانی عێراقییەکان بەرەو باشتر بەرێت.

بەڵام ئایا لە ناو لایەنە شیعەکاندا وەک دۆسێیەکی سیاسی ئەو هاوڕاییە هەیە؟
عیزەت شابەندەر یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دێرینەکانی شیعەکانی عێراق و دەڵێت بەڕێز عادل عەبدولمەهدی بە شێوازێکی نائاسایی هات و شێوازێکە لەگەڵ پرەنسیپەکانی دیموکراسیدا ناگونجێت و بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش نییە و لەلایەن مەرجەعییەتی شیعەوە سەپێندراوە بەسەر هەموو هێزە سیاسییەکانی وڵاتەکەدا.

بەڕێز شابەندەر ئاماژەش بەوە دەکات دەشێت باڵا دەستیی مەرجەعیەتی شیعەکان دەرنەکەوتبن بەڵام دواتر لە کاتی پێکهێنان یان دوای پێکهێنانی حکومەت بە ئاشکرایی دەردەکەون، وە دەشڵێت دکتۆر عەبدولمەهدی لەلایەن گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانەوە هەڵنەبژێردراوە و هاوبەندی سائیرون کە موقتەدا ئەلسەدر ڕێبەرایەتی دەکات سواری ئەو شەپۆلی سەپاندنەی مەرجەعیەت بوون بەبێ ئەوەی گوێ بداتە لایەنەکانی تر و خواستی ئەو لایەنانەش بۆ بەشداربوونیان لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، وەک دەڵێت ئەمەش کاریگەریی دەبێت بەسەر بارودۆخی سیاسی چوار ساڵی داهاتووەوە و گفت و کێشەکانیش ئاڵۆزتر دەکات.

ڕاسپاردنی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی کە پێشتر ژمارەیەک پۆستی هەبووە لە حکومەتی عێراقدا لەسەر ئەو بنچینەیەیە کە کەسایەتییەکی میانڕەوی شیعەیە و پەیوەندییەکی باشیشی هەیە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەدا و وەک باسیش دەکرێت توانایەکی تۆکمەی هەیە بۆ بەڕێوەبردن و بڕواشی بەوەیە حکومەت پێویستە حکومەتێکی تەکنۆکرات بێت.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری شیعە، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:12 0:00

XS
SM
MD
LG