Accessibility links

دکتۆر عەلی ئەحمەد:بەشێکی زۆر لە پلان و ستراتیژی پارتە کوردیەکاندا لە باشور لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا نەبوە


Dr. Ali Ahmad

دیارە هەر کام لە پارتەکانی باشوری کوردستان جۆرە پەێڕە و پرۆکرامێکیان هەیە و جۆرەها درووشم کە لە پێناوێدا تێدەکۆشن.

بەلای کەم بە پێی ئەزمونی 27 ساڵەی رابوردوو تا چەند ئەم پارت و لایەنانە درووشمەکانیان لە پێناوی گەل و نیشتماندا بوە تاکو درووشمی بریقەدار تەنها لە پێناو بەرژەوەندی پارتەکانیاندا ؟

دکتۆر عەلی ئەحمەد مامۆستای زانکۆێ سلێمانی لە کولیژی یاسا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " من پێیم وایە بە شێوەیەکی گشتی ناتوانین بڵێن پلانەکانیان یان ستراتیژیەکانیان لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان نەبوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەتوانین بلێن بەشێکی زۆر لەو ستراتیژیانەیان یان پلانەکانیان کە هەیانبوە، ئیتر بە مەبەست بوە یان بە بێ مەبەست لەوانەیە خزمەتی خەڵکی کوردستانی نەکردبی وەکو پێویست لە باشوری کوردستان ".

دکتۆر عەلی هەر وەها دەڵێت " بێگومان نەبوونی متمانە بە دەسەڵاتدار کە ئەمەش خۆێ لە خۆێدا یەکێک لە بنەما سەرکیەکانی مەبدئی شرعیەتە کە ئەو دەسەڵاتە ماوەیەکی زۆر پێشلی لە مافەکانی خەڵکەکەی بکات یاخود لە هەندێ کار تێوە بگلێت متمانەی نەمێنێت لە ناو کۆمەڵگادا، ئەو کاتە کۆمەڵگاش ئەگەر هات و کارێکی باش بکەن پارتەکان لەوانەیە لەسەر ئەوەش بە شێوەیەکی گوماناوی سەیریان بکەن، چونکە وێنەکە لە لای ئەوان ئەوەیە کە ئەم پارتانە بۆ بەرژەوەندی میللەتەکە هەوڵ نادەن، ئەڵبەتە ئەمە مەرج نییە لە هەموو کاتێکدا راست بێت ".

دکتۆر عەڵی دەشڵێت " کێبرکی لەسەر پۆستەکان کارێکی ئاساییە، عێراق ئێستاکە لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین گەندەڵیان تێدایە وە ئاستی خزمەتگوزاریەکان لە عێراقدا کە لێرەدا باسی وەزیرە کوردەکان دەکەین بەراستی بە هیچ شێوەیەک باش نەبوە وە ئەمەش ئەو وزارەتانە دەگرێتەوە کە کوردی تێدا بوە، ئەگەر هەر بەو شێوەی لە رابوردوودا وەزارەتەکانیان بەرێوە بردووە لەسەر بەردەوام بن هیچ چاوەروان ناکرێ کارێکی باشتر ئەنجام بدەن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:50 0:00

XS
SM
MD
LG