Accessibility links

دکتۆر جەبار: تورکیا بێرەزامەندی روسیا ناتوانێت لە سوریا هیچ هەنگاوێک بنێت


سەرۆکی تورکای لە میانەی وتەکەی لە بەردەم ئەندامانی پارتەکەی ،پارتی داد وگەشەکرد گوتی ؛هێزەکانی تورکیا لە نێو خاکی سوریادا دەمێننەوە هەتا ئەو دەمەی هاوڵاتیانی سوریایی خۆیان هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن و رابەرێک بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن و هەروەها گوتوشیەتی بۆ پرسی پەیوەندیکردنی تورکیا بە یەکێتی ئەوروپاوە ، دەگەڕێنەوە بۆ هاوڵاتیان وئەوان لە ڕێی ریفراندۆمێکەوە ئەو مەسەلەیە یەکلادەکەنەوە بەوەی کە ئایا تورکای پیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە بکات یان نا. دکتۆر جەبار قادر شارەزای کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵیت ئەو قسانەی رەجەب تەیب تەنها بۆ ئەوەیە بڵێت کە ئەو بۆ پرسە گرنگەکان دەگەڕێتەوە بۆ گەل . سەبارەت بەوەی کە ئەردوغان دەشڵێت هێزەکانمان لە سوریا دەمێنێتەوە هەتا هەڵبژاردن لە سوریادا دەکرێت ئەوەشیان بۆ چەواشەکردنی نێوخۆی وڵاتە. سمکۆ عەزیز لە رادوێی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتوێژی لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕست کردوە و دەتوانن لەم فایلە دەنگیەدا گویبیستی ببن.

XS
SM
MD
LG