Accessibility links

خدر دوملی: حکومەتەکانی عێراق و هەرێم کاریان بۆ ئێزدیەکان کردووە بەڵام لە ئاستی ئەو تراژیدیایەدا نییە


خدر دوملی
خدر دوملی

نادیە موراد، خانمە ئێزدی ڕزگاربوو لە دەستی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و باڵیۆزی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی بە هاوبەشی پێدەبەخشرێت.

نادیە موراد، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە هاوبەشی لەگەڵ دکتۆر دینیس مەکویگی وەرگرتووە. دکتۆر مەکویگی پزیشکێکی پسپۆڕی ژنانە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات.

ئەم خەڵاتەش دراوە بە نادیە و دکتۆر دینیس لەسەر بنچینەی ئەو هەوڵانەی داویانە لە پێناو کۆتاییپێهێنانی بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی وەک چەکێک لە شەڕ و قەیرانەکاندا.
کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵی نەرویژی لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ هەینیدا جەختی لە ڕۆڵی گرنگی نادیە موراد و دکتۆر دینیس موکوێگی کردۆتەوە بۆ ڕاکێشانی سەرنجەکان بۆسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە تاوانە سێکسیانە کە بە تاوانی جەنگ ناودێر دەکرێن.

نادیە موراد
نادیە موراد

خدر دوملی، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت هەواڵی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەلایەن نادیە مورادەوە هەواڵێکی گەورە و گرنگە بۆ کۆمەڵگەی کوردی و بۆ ئێزدیەکانیش و بۆ هەموو ئەوانەش کە بیر لە ئاشتی دەکەنەوە و کاریش بۆ ئاشتی و دادپەروەری دەکەن و دەشڵێت ناساندنی نادیە موراد و دکتۆرێکی ئافریکایی و بەخشینی خەڵاتەکە پێیان لەسەر یەک دۆسێ کە ئەویش دۆسێی بەکارهێنانی ژنانە لە ململانێکاندا، خۆی لە خۆیدا دەبێتە نیشانەیەکی گەورە لەسەر بەردەوامی دۆسێی ئێزدیەکان.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز دوملی ئاماژەش بەوە دەکات بەخشینی ئەم خەڵاتە بە نادیە موراد، هەنگاوێکی گەلێک گرنگە بە ئاڕاستەی دادگایی کردنی تاوانباران وەک پێشتریش نادیە داوای دەکرد، وە دەشڵێت ئاماژەیەکی گرنگیشە بەوەی دەرگاکان کراوەن بۆ بەجێگەیاندنی دادپەروەری لە دۆسێی ژینۆسایدکردنی ئێزدیەکان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:48 0:00


XS
SM
MD
LG