Accessibility links

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لە بانکێکی دانیمارک دەکات


بانکی دانسکی دانیمارکی دەڵێت وەزارەتی دادی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردوون سەبارەت بە شیانی سپیکردنەوەی پارە لە ڕی حەواڵەوە بەبڕی زیاتر لە 200 ملیار دۆلار لە لقێکی بانکەکە لە ئەستونیا.

دانسکی کە گەورەترین بانکی قەرزدانی دانیمارکە بۆتە تەوەری لێپرسینەوە پاش ئەوەی کە گوتبویان گومانیان هەیە لە بەشێکی گەورەی حەواڵەکان بە بڕی 200 ملیار یورۆ واتە 235 ملیار دۆلار ئەوانەی لە نێوان ساڵی 2007 بۆ 2015 دا کرابوون .

جێسپەر نیڵسن سەرۆکی کاتی بانکەکە لە روونکردنەوەیەکدا گوتی ئێمە هاوکاری کاربەدەستانی لێکۆلینەوە دەکەیەن سەبارەت بەم مەسەلەیە هەرچەندێکە هێشتا زووە بۆ پێشبینیکردنی هەر دەرئەنجامێک.

ڕەخنەگران دەڵێن ئەمە گەورەترین سپیکردنەوەی پارەیە لە ئۆروپادا، و ئەم مەسەلەیە کەرتی بانکی شڵەقاندووە کە بەهۆیەوە بەرپرسی باڵای بانکی دانسکی دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

جێ باسە دانیمارك بەهەمان شێوەی وڵاتانی دراوسێی بە نمونەی حوکومرانی ڕوون و بێگەرد لەقەڵەم دەدرێت و بڕی ئەو حەواڵە گۆماناویانە دە هێندەی داهاتی نیشتیمانی ئەستونیایە لەساڵی 2014 دا.

XS
SM
MD
LG