Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: سوریا و پڕۆژە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان


لەشکری ئیسرائیل لە نزیک سوریا
لەشکری ئیسرائیل لە نزیک سوریا

سوریا لە ماوەی ئەم زیاتر لە حەوت ساڵەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا قۆناغێکی هێوربوونەوەی بە خۆوە نەدیوە و ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانی سوریا ئاڵۆزتر و قوڵتریش دەبێتەوە.

چاودێر لەو بڕوایەدان هەروادێ و بەرژەوەندییەکانی وڵاتان لە سوریادا زیاتر بە یەکدا دەدەن و دەستی ئەو وڵاتانەش لەو قەیرانە خوێناویەدا زیاتر دەبێت، ئەمە بێ لەوەی سوریا بۆتە مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی وڵاتانی ناوچەکە.

ئەگەرچی هەوڵەکان زۆرن تا لەڕێی سیاسییەوە تەواوی لایەنەکان بگەنە چارەسەرییەکی ئاشتیانە بۆ قەیرانی سوریا، بەڵام بەرژەوەندی هەندێک وڵات لەوانە ڕوسیا و ئێران واتە دوو هاوپەیمانە سەرەکییەکی ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد، ڕێگرن لەوەی بگوترێت بە ئاسانی ئەم چارەسەرە دێتە ئاراوە، بە مانەیەکی تر هێندە قورس بووە کە هەندێک لە شیکەرەوە دەڵێن بە دووریشی نازانن ئەستەم بێت.

میوانی بەرنامە:
کەمال چۆمانی، نوسەر و لێکۆڵەری سیاسی

هەرچۆنێک بێت جموجۆڵی هێزی لەشکرییش دەستیپێکردووە. مۆسکۆ موشەکی ئێس 300 ی ناردووە بۆ سوریا، وەک وەزیری بەرگری ڕوسیا لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیادا ئاماژەی پێکردووە پرۆسەی گەیاندنی ئەو موشەکانە تەواو بووە، بەڵام نزیکەی سێ مانگ پێویستە بۆ مەشق و ڕاهێنان پێکردنی سوریاییەکان تا بتوانن کار بەو موشەکانە بکەن.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر بە ماوەیەکی کەم بەر لەو ئاشکراکردنەی ڕوسیا، جەختی کردۆتەوە لەوەی ناردنی ئەو جۆرە موشەکانە بۆ سوریا "بەرزکردنەوەیەکی بەرچاوی" ئاستی قەیرانەکانە لەو وڵاتە عەرەبییەی بە شەڕ وێرانبووە کە هێشتاش دنیایەک گێرمەوکێشەی تیادایە.

جۆن بۆڵتن دەڵێت دانی موشەکی جۆری ئێس 300 بە حکومەتی سوریا هەنگاوێکی نەگونجاوی ڕوسیایە و دەشڵێت "هیوادارین مۆسکۆ بەو بڕیارەیدا بچێتەوە."

ئیسرائیلیش نیگەرانی هەیە بەرامبەر بەو موشەکانە.

موشەکی ئێس 300 وەک لە سەرچاوە لەشکرییەکاندا باس کراوە توانای بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئاسمانی هەیە لە دورایی زیاتر لە سەد و پەنجا میلدا و ئەو توانایەشی هەیە کە لە یەک کاتدا چەند ئامانجێکیش بپێکێت.

لەم ماوەیەی ڕابردوودا جموجۆڵێکی زۆری سەربازی و سیاسی هەن لە پەیوەندی بە سوریاوە، ئایا چ جۆرە خوێندنەوەیەکیان بۆ دەکرێت؟

ئایا کورد لە سوریا توانیویەتی ببێتە بەشێک لە گۆڕانکاری هاوکێشە سیاسییەکان؟

ئایا دەتوانرێت خواستەکانی مۆسکۆ لە سوریادا سنوردار بکرێن؟

(کەمال چۆمانی ) نوسەر و لێکۆڵەری سیاسی لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکانداوەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:38 0:00

XS
SM
MD
LG