Accessibility links

مێزگرد: هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق


دەنگدەرێک. فۆتۆ: ڕێباز مەجید

دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی هەرێمەکەیان.

ئەمەش یەکەمین هەڵبژاردنە لە پاش ئەو ڕیفراندۆمەی ساڵی پار لە ڕۆژی 25 ی مانگی نۆدا کرا بۆ جیابوونەوە لە عێراق.

هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق. فۆتۆ: ڕێباز مەجید
هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق. فۆتۆ: ڕێباز مەجید

بۆ ئەم هەڵبژاردنە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان سەدان کاندیدیان هەیە و بۆ بەدەستهێنانی سەد و یازدە کورسی پەرلەمان، کە یازدە کورسییان پێی دەگوترێت کۆتاکان بۆ کەمایەتییەکانی کریستیان و تورکومان و ئەرمینییەکان. بەپێی زانیارییەکانی بڵاوکراونەتەوە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

میوانەکانی مێزگرد:
نیاز عەبدوڵا، نوسەر و ڕحژنامەوان

شەماڵ ئەحمەد، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان

نیاز عەبدوڵا
نیاز عەبدوڵا

لە هەرێمی کوردستانی عێراق قەیرانی سیاسی و قەیرانی داراییش هەیە، هەر بۆیە چاودێر لەو بڕوایەدان بەهۆی ناجێگیری سیاسی لە هەرێم و بەهۆی نەدانی موچەی فەرمانبەران و هەروەهاش بەهۆی گەندەڵییەوە، لەوانەیە خەڵکێکی زۆر نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، هەرچەندە بە گشتی لایەنە سیاسییەکان بانگەوازیان دەکرد تا چەندێک دەکرێت دەنگدەران بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. بەڵام وەک چاودێر دەڵێن ئاستی بێ متمانەییەکە هێندە زۆرە کە وەهای کردووە خەڵک زۆر دڵیان بە هەڵبژاردن خۆش نەبێت لەو ڕوانگەیەوەی بڕواکانیان زۆر کەمە بەوەی هەڵبژاردن گۆڕانێکی ئەوتۆ لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بێنێتە ئاراوە.

شەماڵ ئەحمەد
شەماڵ ئەحمەد

ئەوەی نکوڵی لێناکرێت ئەوەیە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا قەیرانی سیاسی نێوان لایەنەکان کاریگەریی کردۆتە سەر تەواوی هەرێمەکە، بە شێوەیەک لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا هێرشی گەورە گەورەیان دەکردە سەر یەکتر تا ئاستی تەخوین کردنی یەکتر بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە دوای هەڵبژاردن هەر هەموویان پێکەوە لە هۆڵی پەرلەماندا کۆدەبنەوە.

هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق. فۆتۆ: دڵشاد ئەنوەر
هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق. فۆتۆ: دڵشاد ئەنوەر

کاندیدەکان ژمارەیەکی زۆری پەیمانیان داوە بە دەنگدەران، بەڵام خەڵکیش دەڵێن زۆرێک لەو پەیمانانەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا دراون ژمارەیەکی زۆر کەمیان جێبەجێکراون، ئەمە ئەگەر جێبەجێکرابن.

دەقی مێزگردی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:13 0:00

XS
SM
MD
LG