Accessibility links

مەهدی فەتاحی: پەرلەمانی داهاتوو ئەگەر بەددتر نەبێ باشتر نییە


Mahdi Fatahi
Mahdi Fatahi

هەڵبژاردن بە واتای هەڵبژاردنی نوێنەرانی راستەقینەی خەڵکە بۆ ئەو پەرلەمانەی گوایە لە وێژەنگیەوە یاساکان تێپەر ئەکەن. تاچەند ئەوانەی دەچنە پەرلەمان بەراستی نوێنەری راستەقینەی هاووڵاتیانن.

مەهدی فەتاحی رۆژنامەنووس و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەڵبژاردن شتێکی باشە، لە هەموو دونیادا ئێستا هەڵبژاردن بوە کەڵتۆرێک یا بە یاسا رێک خراوە، لە هەموو کاتێکدا ئەم هەڵبژاردنە کە ئەکرێت ئامانجەکانی وەکو یەک وا نییە، لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێک جیاوازە، هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەی باشە ، پرۆسەیەکی باشە بەڵام ئەنجامی باشی لێ نابێتەوە لەبەر ئەوەی ئەوانەی کە ئەچنە ناو پەرلەمانەوە کادیرانی پلە 5 -10 هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆیان لەسەر پرۆژە یاساکاندا نابێت وە ئەگەر کاریگەریشان هەبێت پرۆژە یاساکان لایەنی جێ بە جێ کار کە حکومەتە جێبە جێ ناکەن ".

elections
elections

کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت " هەتا کەسانی دەرەجە یەکی کاریگەری نێۆ پارتە سیاسیەکان نەچنە ناو پەرلەمانەوە، پەرلەمان هەر ئەو پەرلەمانەیە ئەبێ بە گاڵتە جاڕ، ناتوانێت ڕۆڵی خۆێ ببینێت، ناتوانێت ببێتە (مەرجەعێکی رەسمی) خەڵک لەبەر ئەوەی کەسانی بەهێزی سیاسی نێۆ پارتە سیاسیەکان، نە جورئەتیان هەیە یان نە قێزیان دێتەوە ، لەم دوو بەشە بەشێکیان دەچنە ناو پەرلەمانەوە، ئەوان خۆیان ناچنە ناو پەرلەمانەوە، ئەو شەڕەی لە دەرەوەی پەرلەمان بە پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکان ئەکەن خۆیان بیکەن، ئەوانەی ئەبنە ئەندام پەرلەمان قورساییەکی ئەوتۆیان نییە، بگرە لە تەواوی کۆبۆنەوە ئاسایی و نە ئاساییەکان بە ئاراستەکردنی کەسانی دەرەوەی بەهێزی پارتەکە کە کاریگەریان هەیە لەسەر بریارەکان کار ئەکەن ".

کاک مەهدی دەشڵێت " پەرلەمانی داهاتوو ئەگەر بەددتر نەبێ باشتر نییە، تۆ ئەگەر سەیر ئەکەی کاندیدی هەموو پارتەکان کادیرانی لە خوارەوەدان، ئەمانە ناتوانن ڕۆڵێک ئەوتۆیان هەبێت ، ناتوانن هیچ بریارێک بدەن ئەگەر نەگەرێنەوە بۆ سەرکردایەتی پارتەکانیان، لایەنی کەم ئەو کەسانەی لە نێۆ پارتەکانی خۆیاندا بەهێزن، ئەمە گرفتێکی زۆر زۆر گەورەیە، کاتێک سەرکردەکانی پارتەکان لە دەرەوەی پەرلەمان حسابێک بۆ پەرلەمان نەکەن، گاڵتەیان بە پەرلەمان دێت، چۆن خەڵک ئەبی بڕوا بەوە بکات پەرلەمانی داهاتوو ئەبێت مایەی خۆشگوزەرانی و کۆمەڵێک بریار دەربکات لە قازانج و بەرژەوەندی خەڵک ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:20 0:00

XS
SM
MD
LG