Accessibility links

شاسوار عەبدولواحید: ئەم هەڵبژاردنە وەرچەرخانێکی مێژوویی دەبێت


شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەهەرێمی کوردستان-فۆتۆ- فەیس بووکی شاسوار عەبدولواحید

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەهەرێمی کوردستان_عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە دوای بەشداری کردنی لەپڕۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لەبەردەم ڕۆژنامەنوسانداوایلەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات: بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن و ڕایگەیاند" بەشداريی زۆری دەنگدەران، بەهای هەڵبژاردن زیاتر دەکات و "رێگای بەردەم ساختەکاريی کەمدەکاتەوە".

سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ هەڵبژاردنەکەی بە وەرچەرخانی مێژووی ناوبرد و وتی" ئەم هەڵبژاردنە وەرچەرخانێکی مێژوویی دەبێت، ژیانی هاووڵاتیان بەرەو باشی دەگۆڕێت، "هیوادارم گۆڕانکاريی راستەقینە دروست بکات، چوار ساڵی داهاتووش ئەوە دەسەلمێنين کە بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەين، ئەگەر سەریشی لەسەر دابنێن".

وتیشی"ئەمڕۆ حوکمڕانيی چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان دیاريیدەکەن".

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر (8:00) بەکاتی هەولێری پایتەختی هەرێمەکە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی (111) ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێمی کوردستان_ عیراق دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG