Accessibility links

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان گەورەترین مزگەوت لە ئەڵمانیا دەکاتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەکۆتایی سەردانە پڕ مشتومڕ لەسەرکەی بۆ ئەڵمانیا، ئەمڕۆ گەورەترین مزگەوتی ئەوروپا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانی دەکاتەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لەهێزەکانی پۆلیس کە لە کاتێکدا هەزاران کەس خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن.

هەندیک لەو 10 هەزار کەسە ناڕازیانەی کە ڕەخەنە لە ئەردۆغان دەگرن شەقامەکانی شاری کۆڵنیان گرتووە و ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر سەرجەم ئەو پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و مامەڵەیان بەرامبەر نەتەوەی کورد لە تورکیا ئەنجام دراوە.

لە کاتی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەڵمانیا، خۆپیشاندانی فراوان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی و تورکی ئەنجامدرا.

بە وتەی پۆلیسی ئەڵمانیا، نزیکەی پێنج هەزار کەس لە خۆپیشاندانەکە بەشداریان کردووە، بەڵام سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکە دەڵێن ژمارەیان گەیشتووەتە هەشت هەزار.

خۆپیشاندەران نزیکەی کاتژمێر و نیوێک بە نێو شەقامەکانی بەرلیندا گەڕان و دواتر چوونە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی ئەڵمانیا...

هەروەها خۆپیشاندەران داوایان کرد ئەڵمانیا گرێبەستی فرۆشتنی چەک لەگەڵ تورکیا ڕابگرێت و کۆتاییەک بۆ کۆمەڵکوژی کوردان دابنرێت.

پێش ئەم خۆپیشاندانەش، ئێوارەی پێنج شەممە خۆپیشاندانێکی تر لە پایتەختی ئەڵمانیا سازکرا، بەڵام بە هۆی کەوتنەوەی توندوتیژی، پۆلیس بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد و هەشت کەسی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستگیرکرد.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد ڕێکخراوی تۆڕی فەتحوڵە گولەن بخەنە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە، کە تورکیا تۆمەتباری دەکات بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016ی تورکیا.

داواکەی ئەردۆگان کە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی فرانکفۆرت ئەلجماینەدا بڵاوکرایەوە تیشکی خستە سەر ئەو کەلێنەی کە سەرۆکی تورکیا دەیەوێت بیبینێت ئەگەر بێتوو بیەوێت چاکسازی لە پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکانیدا بکات لەگەڵ ئەڵمانیادا کە ماوەیەکە گرژییان تێکەوتووە.

هەروەها ئەنقەرە توڕە بوو لەوەی ئەڵمانیا ئەو سەربازانەی ڕادەستی تورکیا نەکردەوە کە ئەنقەرە تۆمەتباریان دەکات بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە کودەتاکەدا. بەرلینیش هەست بە نیگەرانی دەکات بۆ ئەو هەزاران کەسەی کە تورکیا دەستگیری کردوون لە چوارچێوەی کەمپینێکدا کە دوای کودەتاکە دەستی پێکرد و لە نێو بەندکراوەکاندا دەیان هاوڵاتی ئەڵمانیشی تێدایە.

XS
SM
MD
LG