Accessibility links

ڕوسیا: ڕێگەنادەین چەکدارە توندڕەوەکان لە ئیدلبەوە بگوازرێنەوە ناوچەیەکی تر


ڕوسیا دەڵێت ڕێگە نادان لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ خۆپاراستن لە ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە ئیدلب، چەکدارەکانی ئەو ناوچەیە بگوازێتەوە بۆ ئەفغانستان یان هەر وڵاتێکی تر.

بە پێی ڕێککەوتنەکە تورکیا قیل بووە بەوەی هێزە چەکدارە سەرهەڵداوەکان لە چەکدارە توندڕەوەکان جودا بکاتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت چەکدارە توندڕەوەکان تیرۆرستن و هێشتا دیار نییە لەگەڵ ئەمانەدا چۆن ڕەفتار دەکرێت و دەرەنجامیان چی دەبێت.

سەرگێ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتوویەتی، تورکیا کارێکی ئاسانی لە ئیدلب نابێت.

ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا گەورەترین شوێنە لە سوریا کە لە ئێستادا سەرهەڵداوەکان کۆنترۆڵی دەکەن. هەندێک گروپی توندرەویش لەوانە گروپی هەئیەت تەحریر ئەلشام کە سەر بەئەقاعیدەیە لەم ناوچەیەدا چالاکن.

سەرگێ لاڤرۆڤ ڕۆژی هەینی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە نیویۆرک ڕایگەیاند باس لەوە دەکرێت کە ئەم چەکدارانە بگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی تر بەڵام ڕوسیا ڕێگا نادات شتی وا ڕووبدات و پێویستە ئەم چەکدارە توندڕەوانە یان لە ناوبچن یاخود بخرێنە بەردەم دادگا.

ڕوسیا جەخت لەوەش دەکاتەوە بە پێی ڕێککەوتنەکە پێویستە ‌هێزە جیهادییە توندڕەوەکان لە ناوچە مەدەنییەکان دەربکرێن.

XS
SM
MD
LG