Accessibility links

دکتۆر جەعفەر عەلی: تەنها لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا یەکێتی و پارتی ڕاستگۆیانە بەرامبەر یەک دەدوێن


دکتۆر جەعفەر عەلی

دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی هەرێم.

ڕۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

دکتۆر جەعفەر عەلی، شیکەرەوە و چاودێری سیاسی لەوبڕوایەدایە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بە دوای خۆیدا ناهێنێت بە شێوەیەک کە بگوترێت گۆڕانێک ڕوودەدات لە بواری سیاسی و لە ئەقڵیەتی سیاسی و هەروەهاش لە بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستاندا،و دەڵێت بەڵام هەڵبژاردن وەک پرەنسیپێکی دنیای دیموکراسی هەنگاوێکە کە بتوانرێت لە ڕێی دەنگدانەوە بەشداری لە ژیانی سیاسیدا بکرێت و لەڕێی دەنگدانەوە سزای ئەو لایەنانە بدرێت کە پەیمانێکی زۆریان بە خەڵک داوە.

دەنگدانی تایبەت، ڕۆژی هەینی
دەنگدانی تایبەت، ڕۆژی هەینی

دکتۆر جەعفەر عەلی ئاماژەش بەوە دەکات کە لە هەڵبژاردنەکەی مانگی 5 ی عێراقدا خەڵک بە ڕێژەیەکی کەم بەشدارییان لە دەنگداندا کرد تا سزای لایەنەکانی ئۆپزسیۆن بدەن، وە دەڵێت بەشێکی ئەوەی خەڵک کەم بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا کرد پەیوەندی هەبووە بە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کە توانیبویان تا ئەندازەیەکی زۆر کاریگەریی لەسەر هوشیاری و ئاگایی خەڵک دابنێن و تا ئاستی بێهیوایی بیانبەن و پێیان بڵێن هەڵبژاردنیش ناتوانێت هیچ شتێک لە خەون و هیواکانی ئێوە بێنێتە دی.

دکتۆر جەعفەر باسیش لەوە دەکات بەشێکی زۆر لەو خەڵکەی لە هەڵبژاردنی عێراقدا بەشدارییان نەکردبوو لە ئێستا باس لەوە دەکەن کە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن نە خزمەت بە پرۆسەی دیموکراسی و نە بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی پارتی و یەکێتی کرد، هەر بۆیە وەک دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت لەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی 30 ی مانگی 9 دا خەڵکێکی زۆر بەشداری بکەن.

دەنگدانی تایبەت، ڕۆژی هەینی
دەنگدانی تایبەت، ڕۆژی هەینی

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەعفەردەڵێت ئەوەی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا پارتی و یەکێتیبەرامبەر یەکتر کردیان بۆ دوای هەڵبژاردن وەها نامێنێتەوە و ئەم دوو لایەنە پێکەوە بەستراونەتەوە و لە هەموو داهاتەکانی هەرێمی کوردستاندا هاوبەشن و باشترکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک لە دەستی پارتی و یەکێتی چۆتە دەرێ و دەشڵێت تەنانەت پاراستنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش چۆتە ناو ململانێی ناوچەیی و نێو دەوڵەتییەوە و هەر کاتێکیش مەبەستیان بێت ئەوا داعش یان نمونەی داعش یان کوڕی داعش دەروست دەکرێتەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:30 0:00

XS
SM
MD
LG