Accessibility links

دادگای ئۆروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ کەیسێکی پارێزەرانی ئۆجەلان ڕەتدەکەنەوە


دادگای ئۆروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ سکاڵایەکی دوو لە پاریزەرانی عەبوڵلائۆجەلانی رێبەری پەکەکەی ڕەتکردەوە لەمەڕ رۆبەروبەرونەوەی بۆ مامەڵەی نابەجێ و ئەشکەنجەدان لە ناو زیندانی ئیمرالی لە ساڵی 2008 دا.

جێ باسە لە 21 مانگی دەی سالی 2008 دا دوو لە پاریزەرانی ئۆجەلان و 236 بەندکراو سکاڵایەکیان پێشکەش کردبوو سەبارەت بەوەی ڕێبەری پارتی کارکەرانی کوردستان دووچاری ئەشکەنجەو هەڕەشە بووبووە لە لایەن پاسەوانانی بەندینخانەکەی لە دورگەی ئیمرالی لە 7 ی مانگی دە سالی 2008 دا لەو دەمەی ژوری بەندینخانەکەیان پشکنیبوو.

بەڵام دادی تورکیا سکاڵەکەیانی ڕەتکردەوە هەرچەندێکە فەرمانی لێکۆلینەوەیدابوو بەڵام بێ ئەوەی هیچ دەرئەنجامێکی لێبکەوێتەوە.

7 دادوەری دادگاکەی ئۆروپا ئاماژەیاندابوو بەوەی بزیشکەکانی سەردانی ئۆجەلانیان دابوو لە زیندان هێچ ئاماژەیەکیانبۆ ئەشکەنجەدان ویامامەڵەی نابەجێیان بەدی نەکردبوو، لیژنەیەکی لێکولینەوەی ئۆروپی سەردانێکیان بۆ ئیمرالی هەڵوەشاندبووە دوای ئەوەی عەبدوڵلا ئۆجەلان بە پاریزەرەکانی گوتبوو زۆرڕەوی نەکەن لە باسکردنی ڕووداوەکە.

شایانی وتنە دادگای ئۆروپا لە سالی 2014 تورکیای سەرزەنشتکردبوو بەهۆی بڕیاری بەندکردنی تاسەر بۆ ئۆجەلان و گوشەگیرکردنی بەشێوەیەکی نامرۆڤانە لە ساڵەکانی سەرەتایی بەندکردنیدا لە ساڵەکانی 1999 تا 2009 دا.

XS
SM
MD
LG