Accessibility links

دکتۆر سەروەرعەبدولرەحمان: لەمێژووی حزبایەتی کوردیدا نەبوە سەرۆک حزبێک بۆ پۆست بچێتە حزبێکی تر


Dr. Sarwar Abdurahman
Dr. Sarwar Abdurahman

دیارە جیابۆنەوە لە ناو پارت و رێکخراوەکاندا لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە کارێکی باو و ئاساییە، ئەگەر بێت و هێلێک وە یاخود رەوتێکی نوێ و زۆر جیاواز لە رێکخراوەی داێک بگرنە بەر. لە دەیەکانی ٦٠، ٧٠ و ٨٠ کاندا زۆری جیابۆنەوەکەیان لە سەر بنەمای ئایدیۆلۆژی بوون بەڵام بەلای کەم لە دوو سێ دەیەی ئەم دوواییەدا زۆری بە بەرژەوەندیە تاک و کەسایەتیەکانەوە گرێدراوە تا بە ئاێدیۆلۆژیەت و بەرژەوەندیە گشتی و نیشتمانیەکانەوە.

Dr. Barham Salih
Dr. Barham Salih

​جیابۆنەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح لە یەکێتیی نیشتمان کوردستان و درووستکردنی هاووپەیمان بۆ دیمۆکراسی و دادپەروەری و پاشان گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتیی پاش دەستنیشانکردنی وەکو کاندیدی یەکێتیی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پرسیاری زۆری لای هاووڵاتیانی کورد درووستکردووە و زۆرێک بە سەرسوڕمانەوە دەڕواننە ئەو هەنگاوە.

ئاخۆ دکتۆر بەرهەم لەسەر چ بنەما و بە چ مەبەستێکەوە لە یەکێتیی جیا بوەوە؟

ئایا پەیرەوانی لە خواست و نیازە ئاشکرا و وەکو دەووترێ نهینیەکانی د. بەرهەم ئاگادار بوون ؟

تا چەند کەسایەتی د. بەرهەم بۆپەێڕەوانی ئاشکرا بوو تا پێکەوە کاری لەگەڵ بکەن، بەو پییەی لە رابوردوودا سکرتێری دوەمی یەکێتیی بوە، جێگری یپشووێ سەرۆک وەزیری پێشوو مالکی بوە، وەزیری پلاندانانی عێراق، سەرۆک وەزیری هەرێم، وە هەر وەها وەکو باس دەکری لایەنگیری لە پرۆژەی بەیکەر – هامڵتن، بۆچوونە نیگەتیڤەکانی لە نەوەتەکاندا سەبارەت بە کەرکوک و بەشداری نەکردنی ئەم دوواییە لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوک.

هاوورێ و هاوودیدەکانی د. بەرهەم دەڵین ئەو لە چوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەولەتی و بە پرس و راوێژ لەگەڵ هاوودیدانی دامەزرێنەر گەراوەتەوە ناو یەکێتیی. ئاخۆگەرانەوەکەی د. بەرهەم لە چ پێناوێکدا بوو، بۆ بەرژەوەندی خەڵکی عێراق و هەرێم بوە وەکو هاوودید و ئەو نووسەرانەی لە میدیاکانی خودی د. بەرهەمدا دەڵین و ستایشی دەکەن، یان پشتی لە هەڤاڵانی کرد و لە بەرژەوەندی تاکی خۆێ وەکو لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا باس دەکرێ؟

ئەگەر بە پرس و راوێژ بوە ، بۆ هاوودیدەکانی لەگەڵیا نەگەرانەوە ناو یەکێتیی؟

هاووپەیمانی تا چەند لەگەڵ دروشمەکانی رابوردووێ راستگۆ بوو؟

ئەوانەی لەگەڵ د. بەهەم چوون قەت بیریان دەکردەوە رۆژێک بە جێان بهێڵی و بگەرێتەوە ناو یەکێتیی؟

وەکو هەمیشە باس دەکرێ لە ناو رێکخراوە کوردیەکاندا دیاردەیەک هەیە کە سەران و رێبەرەکانیان لەگەڵ پایەکانیاندا راستگۆ نیین وە زۆر جار کارەکانیان بە نهێنی ئەنجام دەدەن و پاش ئەوەی بریار وە یاخود بریارەکان وەرگیراوون پاییەکانی لە ئەوان خوارتر ئاگادار دەبنەوە. هەر وەکو سەعدی پیرە وتو بێژی یەکێتیی لە کاتی گەرانەوەی کاک بەرهەم باسی لەوەی کرد کە ئەم وتو وێژە لەگەڵ د. بەرهەم دەمێکە لە ئارادایە، ئایا هاووپەیمانیەکان لەو پەیوەندی و وتو وێژانە ئاگادر بوون؟

ئایا هیچ پیویست بەوە دەکات چ کاک بەرهەم کە وەکو دەووترێ پشتی لە هەڤاڵەکانی کرد، دەبێ داوای لێبۆردنیان لێان بکات وە یاخود ئەندامانی تری دامەزرێنەر و سەرانی هاووپەیمانی؟

د. بەرهەم وەکو دەووترێ لە دوو لاوە بە یەکێتیی زیانی گەیاندووە، لایەک کە دەرچوو و کۆمەڵێک لە ئەندامانی یەکێتیی لەگەڵ خۆ برد وە لە لایەکی ترەوە شیانی ئەوەی بە گەرانەوەی بۆ ناو یەکێتیی و خەڵاتکردنی بە کاندیدی سەرۆک کۆماری بەشێکی تری یەکێتیی تۆڕە بکات و ناکۆکی لە ناو یەکێتیی درووست بێت و دیسان بەشێکی لێ جیا بێتەوە. بەس ئێستاکە د. بەرهەم چ لە ناو یەکێتیی، لە نێوان هەڤاڵانی پێشووی لە هاووپەیمانی وە یاخود لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە چ قورسایەکی هەیە؟

دکتۆر سەروەر عەبدولرەحمان یەکێک لە ئەندامانی پێشووێ دەستەی دامەزرێنەرانی هاووپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادپەروەری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێمە کاتێک قەوارەی هاووپەیمانی بۆ دیمۆکراتی و دادپەروەری هاتە کایەوە بنەماکانی ئەوە بوو دوور بێ لە خزم خزمێنە و حزب حزبێنە، ناوچەگەری و جیاوازی نێوان چین و توێژەکان وە هەوڵ بدات زۆرترین چین و توێژی کۆمەڵی کوردەواری لە رێزەکانی خۆێدا کۆ بکاتەوە، ئەمە بوو واێلێکردین لە رێزەکانی یەکێتیی کە ژمارەیەکی بەرچاوو کادیر بوین، لە سەرکردایەتی، کادری بێ لایەن و لایەنەکانی تریشی لە دەور کۆبوەوە و جگە لەمە ئێمە لەو کاتە باوەرمان بەوەش هەبوو کە سەرکردەیەکی وەکو د. بەرهەم ساڵح دەتوانێ رێبەرایەتی ئەم رەوتە بکات وە ئێمە باوەرێکی تەواومان بە د. بەرهەم هەبوو لەبەر ئەوەی خۆێ ئەو قسانەی کە وا دەیکرد ئەو کاتە کە باسی لەوە دەکرد دوورین لە هەموو کارێک ژێر بە ژێر، هەمیشە دەیووت ئامانجمان دامەزراندنی حکومرانیەکی دادپەروەرە، ئێمە متمانەمان لەسەر ئەو قسانە کردبوو بەڵام بەداخەوە لە دووا رۆژەکاندا بینیمان هەوڵ و کۆششەکان ئەوەندەی بۆ دابینکردنی پلە و پۆستێک بوو، بۆ سەرگرتن و بە جێ گەیاندنی پرۆژەکە نەبوو، نەخێر ئێمە هەستمان نەکردبوو کە مەبەستێکی ئاوای هەیە ".

دکتۆر سەروە هەر وەها دەڵێت " ئەوەی دکتۆر بەرهەم کردی ئەتوانم بڵێم لە مێژووی کاری حزبایەتی لە کوردستاندا بێ وێنەیە، چۆن بەردەوام خەڵک هەبوە حزبەکەی بەجێ بهێڵی لە پێناوو پۆست و ئیمتیازاندا وەکو کادری خوارەوە، وەکو سەرکردایەتی بەڵام نەمانبینیوە لە مێژووێ پارتەکانی کوردستاندا سەرۆکی حزب، حزبەکەی بەجێ بهێڵێت بۆ ئەوەی لە دەرەوە پۆستێکی تری دەست بکەوێت "

دکتۆر سەروەر دەشڵێت " ئەمە دووا مەتافی ( مطاف) ژیانی سیاسی د. بەرهەمە، دکتۆر بەرهەم متمانەی لە دەست داوە، گۆڕانکاری ریشەیی بۆ خەڵکی کوردستان لە کوردستان دەکرێ نەک بە پۆستێکەوە لە بەغدا کە پۆستێکی ( شکلی) یە، هەر وەکو لە رابوردووشدا سەرۆک کۆمار بەداخەوە نەیتوانیوە کارێک بکات بەو شێوازە لە بەرژەوەندی کورد بشکێتەوە، هەرچەند ئەگەر بێت و سەرۆک کۆماریش و بە هێزیش بێت بە قەد جەنابی مام جەلال بە هێز نابێت ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:33 0:00

XS
SM
MD
LG