Accessibility links

ئامادەکاری ئاسایشی لە نیویۆرک بەر لە کۆبونەوە ئاستبەرزەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان


کاربەدەستان لە شاری نیویۆرک ڕووبەڕووی ئاستەنگە ئاسایشی و لۆجیکیەکان دەبنەوە لە دەمی خۆئامادەکردن بۆ گەیشتنی سەرۆک دانۆڵد ترامپ و ڕێبەرانی تری جیهان بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەرچەندە هیچ هەڕەشەیەکی باوەڕپێکراو لەسەر ڕێوڕەسمەکە نییە، بەڵام نیگەرانی ئاسایشی زۆر فراوانە و پۆلیسی نیویۆرک تاوتوێی بژارەکان دەکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر هەڕەشەیەک.

بەشی بەرگری پۆلیسی نیویۆرک هەزاران پۆلیسی زیادە لە سەر شەقامەکان بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی زۆر بەر وردی لەگەڵ پۆلیسی نهێنی و کاربەدەستانی ئاژانسەکانی تری چەسپاندنی یاسادا کار بکەن بۆ پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵەخانەی ترامپ ناوجەرگەی مەنهاتن.

73 هەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 18ی مانگی 9 دەستیپێکرد بەڵام کۆبونەوە ئاست بەرزەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکەن.

XS
SM
MD
LG