Accessibility links

ڕێبەری باڵای ئێران وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمەریکا بە هێرشەکەی ئەهواز تاوانبار دەکات


ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هێرشەکەی سەر نمایشی لەشکری لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران پەیوەندی هەبووە بە هاوپەیمانانی ئەمەریکا لە ناوچەکە و فەرمانی دا بە هێزەکانی ئاسایش ئەنجامدەرانی بهێنە بەردەم دادگا.

خامەنەیی لە بەیاننامەیەکی کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندووە " ئەم تاوانە بەردەوامی پیلانی ئەو وڵاتانەی ناوچەیەکە کە بوکەڵەی دەستی ئەمەریکان و ئامانجی ئەوان دروسترکردن نەبوونی ئاسایشیە لە وڵاتە خۆشەویستەکەمان."

ڕۆژی شەممە بەهۆی هێرشێک بۆ سەر مانۆڕێکی لەشكری سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری ئەهواز دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG