Accessibility links

پێنج کەس بەهۆی هێرشێکی تالیبان لە ئەفغانستان دەکوژرێن


کاربەدەستێکی ئەفغانی گوتی تالیبان ژمارەیەك هێرشیان لە نیوەندی پاریزگای غەزنێ ئەنجامداوە و پێنج ئەندامی هێزەکانی ئاسایشیان کوشتووە.

عارف نوری وتەبێژی پایزگاری ناوچەکە دەڵێت بەهۆی هێرشێکی خراپکارانی تالیبان لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە ناوچەی ئەب باند سێ ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها دوو کارمەندی پۆلیس لەو هێرشەدا برینداربوون ئەوەی چەند کاتژمێرێکی خایاند لەئاکامی شەڕە تەقەی لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و جەکدارانی تالیبان بەر لەوەی هێزەکانی ئاسایش بتوانن کۆنتڕۆلی ڕەوشەکە بەدەستبهێننەوە.

نوری هەروەها گوتی شەش چەکداری تالیبان لەو شەڕەدا کوژران و چواری تریان برینداربوون.

زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تالیبان لە بەیاننامەیەکدا گوتی تالیبان دەستی بەسەر ناوچەیەك لە غەزنێ گرتووە، ‌هەرچەندێکە خراپکارانی تالیبان زۆربەی جار زۆرڕەوی دەکەن لە دەستکەوتەکانیاندا.

هەروەها پولیسی ئەفغانستان ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی مین لە پارێزگای نانگەرهەر پێنج کەس برینداربوون.

XS
SM
MD
LG