Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: نیاز عەبدوڵا


نیاز عەبدوڵا
نیاز عەبدوڵا

زۆر جار کاتێک سەرسامی خۆمان بەرامبەر کارێکی هونەری دەردەبڕین، دەستبەجێ ئەو پرسیارەشمان لا دروست دەبێت ئایا چ شتێکە ئەم هونەرمەندەی بردووە بەرەو ئەم کارە هونەریەی.

دەشێت خودی هونەرمەندیش وەڵامێکی تەواوەتی ئەم پرسیارەی لا نەبێت و بکەوێتە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی وەڵامدا و ئیدی دەستبکات بە قاڵ بوونەوەیەکی ورد بەناو هەست و نەستی خۆیدا تا بتوانێت وەڵامێکی متمانە پێکراو بە ئێمەی بینەر ببەخشێت.

لەگەڵ ئەوەشدا کە پەیامەکان گشتین، بەڵام هەرگیز ناکرێت لە ڕەنگدانەوەی ژیانی خودی هونەرمەند خۆی جودا بکرێنەوە.

ئەمە ئەو شتەیە پێی دەگوترێت هەژان و جموجۆڵی کاریگەریەکانی ناو ناخی مرۆڤ و کە دەڕوات بۆ دەربڕین لە کارێکی هونەریدا یانیش لە نوسینی پەخشانێکی ناوازەدا.

نیاز عەبدوڵا، ئەگەرچی هێشتا هیچ پێشانگایەکی تایبەتی بۆ پۆرترێت و کارە هونەریە پەیکەرتاشییەکانی نەکردۆتەوە، هێشتا خاوەنی کتێبێکیش نییە بۆ پەخشانە شیعر ئامێزەکانی، بەڵام لای بەندە هەمیشە جێی سەرنج بووە کاتێک کە سەیری کارە هونەرییەکانیم کردووە، یانیش کاتێک بە وردی یەکێک لە پەخشانەکانیم خوێندۆتەوە.

لە کارە هونەرییەکانیدا و لە پەخشانەکانیشدا، نوسەر و هونەرمەند پێمان دەڵێت ژیان بە هەموو ناشرینیەکانیەوە هەر جوانە، ژیان بە هەموو سەختی و هەڵکشان و داکشانەکانیەوە هێشتا هەر پێدەشتێکە لەبەردەم هەنگاوەکانماندا، ژیان بە هەموو ئاڵۆزی و گرێکوێرەکانیەوە هێشتا هەر ئاسانە، مرۆڤ بە هەموو پیلانگێڕی و ڕەفتارە قێزەونەکانیەوە هێشتا پێویستە وەک مرۆڤ سەر و سەودای لەگەڵدا بکرێت.

وەلێ کاتێک دێتە سەر جیاوازی جێندەری،واتە ڕەگەزی، پێدەچێت ڕەهەندەکان لای نیاز عەبدوڵا گۆڕانی بەسەردا بێت لە ڕوانگەی ئەو جیاکاریانەی لە نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا دەکرێت لە کۆمەڵگەدا، جا لە کۆمەڵگەیەکی کراوەی ڕۆژئاوا بێت یان لە کۆمەڵگەیەکی داخراوی پڕ لە کۆت و بەنددا بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئایا دەکرێت کارە هونەرییەکان هەر تەنها وەک ڕەنگدانەوەی ژیانی خودی هونەرمەند سەیر بکرێن؟
ئایا دەشێت پەیوەندییەکی ئۆرگانی لە نێوان نوسینی پەخشان و کاری هونەریدا هەبێت؟
ئایا پەیامەکانی (نیاز عەبدوڵا) لە پەخشان و لە کارە هونەرییەکانیدا جیاوازن؟

نیاز عەبدوڵا لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:19 0:00

XS
SM
MD
LG