Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی داعش دەیان چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکوژرێن


ڕوانگەی چاودێری شەڕی سوریا و کاربەدەستانی کورد ڕادەگەیەنن چەکدارانی گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە باشوری سوریا 20 چەکداری سەر بەوهێزەی کوشتووە کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن.

هێرشەکە ڕۆژی هەینی لە پارێزگای دێرئەلزور ڕوویداوە لە کاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن ئەم هەفتەیە هێرشێکیان بەرپاکردبوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دووایەمین مۆڵگەی داعش لەسوریا.

ڕوانگەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ- بنکە لەبەریتانیا دەڵێت توندڕەووەکان لەکاتێکدا کە ڕەشەباو گێژەڵوکەی لمین بووە لەناوچەکەدا بە هەلیان زانیوەو هێرشیانکردۆتە سەر ئەو هێزەو لەدەرئەنجامدا 20 چەکداریان کوشتووەو ئەوانی دیکەش بریندار بوون.

کاربەدستێکی کورد بەناوی ئیبراهیم ئیبراهیم دەڵێت ئەو 20 چەکدارەی کە کوژراون لەلایەن بۆسەیەکی داعشەوە بووە.

ڕوانگەکە دەڵێت هەر لەو سەروەختەوەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرش دەکەنە سەر دووایەمین مۆڵگەی داعش کە شارۆچکەی هەجینیش گرتبۆوە 53 توندڕەوی داعش کوژراون و هاوکات 37 شەڕڤانیش کوژراون.

XS
SM
MD
LG