Accessibility links

خۆپیشاندەرانی کوردی ئێران هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس


بە پێی هەواڵەکان باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس کەوتۆتە بەر هێرش. ئیبراهیم قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران ڕایگەیاندووە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ژمارەیەک دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئیران هەوڵیان دابوو دزە بکەنە نێو باڵیۆزخانەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

قاسمی گوتویەتی پاش داواکاری بەرپرسانی باڵیۆزخانەکە و ئامادەبوونی پۆلیس، هەندێک لە هێرشبەرەکان دەستگیر کراون. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیاندنەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات کۆماری ئیسلامی چاوەڕانی ئەوە لە حکومەتی فەرەنسا دەکات کە ئەم کەسانە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژە بەوە دەکەن، وەکو کاردانەوە بەرامبەر لەسێدارەدانی سێ زیندانی سیاسی کورد لە ئێران، ژمارەیەک لە کوردانی ئێران خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس ڕێکخستبوو. لە میانەی خۆپیشاندانەکەدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران هەوڵیان داوە بچنە نێو باڵیۆزخانەکەوە و ئاڵای ئێرانیان داگرتووە لەسەر دەرگای ئەو باڵەخانەیە و تابلۆی ناوی باڵیۆزخانەکەیان بە ڕەنگ سڕیوەتەوە و ژمارەیەک شوشەی پەنجەرەکانی باڵەخانەکەیان شکاندوە.

XS
SM
MD
LG