Accessibility links

پەرلەمانی نوێی عێراق سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت


ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق لە دەنگدانێکی نهێنیدا دەنگی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان دا.

مەحمەد ڕێکان ئەلحەلبوسی لە قەوارەی ئەل حەل بە سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا. لەو دەنگدانە نهێنییەدا ئەلحەلبوسی 169 دەنگی بەدەستهێنا بەرامبەر بە 89 دەنگ بۆ خالد عوبەیدی وەزیری پێشووی بەرگری عێراق و 19 دەنگ بۆ ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی عێڕاق.

محەمەد ئەلحەلبوسی لە دایک بووی شارۆچکەی گەرمەی پارێزگای ئەنبارە. بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریدا هەیە.

XS
SM
MD
LG