Accessibility links

سەعد ئەلموتەڵبی: پاش ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر کورد باش تێگەیشتووە کە بەغدا دۆست و هاوپەیمانی ڕاستەقینەیەتی


سەعد ئەلموتەڵبی

لەگەڵ ئەوەشدا کە بڕیارە ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و دەستەی نوێی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت بەڵام وەک دەگوترێت هێشتا دیارنییە ئایا کورد بەشدار دەبێت لەو دانیشتنەدا یان نا.

سەعد ئەلموتەڵبی، ئەندامی باڵا لە دەوڵەتی یاسا دەڵێت بەرگوێیان کەوتووە بەڵام دڵنیا نین لەو هەواڵەی دەڵێت کورد بە نیاز نییە بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا بکات، لە کاتێکدا پێدەچێت سوننەکان خۆیان یەکلاکردبێتەوە لە دیاریکردنی کەسێکدا بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و زۆرینەی ئەندامانی سوننە لەگەڵ ئەوەدان موحمد ئەلحەلبوسی ئەو پۆستە وەربگرێت و هەرچی دەستنیشانکردنی ئوسامە ئەلنوجەیفییە هاوڕاییەکی زۆری لەسەر نییە لەنێو لایەنەکانی عەرەبی سوننەدا تا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت.

ئەلموتەڵبی دەڵێت ئێستا ماوەتەوە سەر لایەنە شیعەکان ئەگەر بەشداربن لەو دانیشتنەدا و ژمارەی یاسایی ئەندامان بەشداربن ئەوا لەو دانیشتنەدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلادەبێتەوە و لەوانەشە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش کە بۆ شیعەیە یەکلادەبێتەوە بەڵام ئەگەر کورد بەشدار نەبێت ئەوا لە دانیشتنەکانی دواتردا پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان کە بۆ کوردە یەکلا دەبێتەوە.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش وەک سەعد ئەلموتەڵبی دەڵێت تا ئێستا لیستێکی فەرمی بۆ کاندیدەکانی پۆستی سەرەک وەزیر نەخراوەتە ڕوو و ئەوەش کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەبیسترێت هیچ ڕاستییەکی تیادا نییە و هیچ لایەنێک کاندیدی خۆی نەداوە تا بتوانرێت قسەی لەسەر بکرێت و دەشڵێت ئەوەی کە هەیە تەنها دروستکراوی میدیا خۆیەتی و داواش دەکات میدیاکان دەستبەرداری ئەو جۆرە هەواڵانە بن کە دوورن لە ڕاستییەوە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ سەعد ئەلموتەڵبی، ئەندامی باڵا لە دەوڵەتی یاسا، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:12 0:00

XS
SM
MD
LG