Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دیموکراتەکان لە سەنگی ڕووداوەکاندا


دیمەنێکی هێرشەکەی ئێران
دیمەنێکی هێرشەکەی ئێران

کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک موشەک دەگرێتە بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) هەروەهاش بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا).

ئەو هێرشە موشەکییەی ئێران لەکاتێکدایە ژمارەیەک سزای توند سەپێندراونەتە سەر ڕژێمی ئێران و بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی یازدەدا سزای تریشی بەسەردا بسەپێندرێت لەلایەن وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بە مەبەستی گۆڕینی ڕەفتارەکانی تاران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە کاریگەرییە ئابورییەکانی ئەو سزایانە دەرکەوتوون لەناو ئەو وڵاتەدا بەڵام هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بتوانرێت وەک نیشانەیەک لێی بڕوانرێت کە ئێران هەر هیچ نەبێت گۆڕانکارییەکی کەمی لە سیاسەتەکانی خۆیدا کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەرچۆنێک بێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی و جموجۆڵە چەکدارییەکانی خۆیانیان ڕاگرتووە لەسەر داوایپارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوو زلهێزەکەی فەرمانڕەوای هەرێمی کوردستانی عێراقن. لەگەڵ ئەو ڕاگرتنەشدا و خۆ سنوردارکردن لە کاری سیاسیدا، وەلێ دەسەڵاتدارانی ئێرانی هیچ دەرفەتێکیان نەبواردووە بۆ لێدانی ئەو لایەنە سیاسیانەی ڕۆژهەڵات، ئەمە بێ لەوەی دەیان و بگرە سەدان چالاکوانی سیاسی کوردیش لەناو ئێراندا بە تاوانی جۆراوجۆرەوە سزای مەرگیان بەسەردا سەپێندراوە و لە سێدارە دراون.

میوانی بەرنامە:

هیدایەت قادری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی.

کوردی ڕۆژهەڵات ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 300 پێشمەرگە و ئەندامانی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو هەرێمی کوردستاندا کوژراون.

خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گلەیی و گازەندەیان هەیە لە لایەنە سیاسییەکانیان و پێشناچێت زۆر تەبا بن لەگەڵ ئەو بێدەنگییەیاندا.

ئەڵبەت ئەمە یەکەم هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبووە و بێگومانیش دواهەمیش نابێت.

بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خەڵک لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بڕیاری مانگرتنێکی سیڤیلیانەی دا و ڕۆژی چوارشەممەش زۆربەی هەرە زۆری شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێدەنگ بوون، شەقامەکان چۆڵ و هۆڵ بوون، بازاڕەکان داخرابوون، تەنانەت دەستگێڕەکانیش لە ماڵەکانیان نەهاتبوونە دەرێ.

ئایا ڕەهەندی هێرشەکانی ئێران بۆسەر حیزبی دیموکراتی کوردستان هەر تەنها پەیوەندی بە ئۆپزسیۆنی کوردەوە هەیە؟
ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە بڵێت ئێران ڕەفتارەکانی خۆی دەگۆڕێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاش ئەو سزایانەی ئەمریکا سەپاندونی بەسەر ئێراندا؟
ئایا مانگرتنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چ جۆرە خوێندنەوەیەک هەڵدەگرێت؟

هیدایەت قادری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:32 0:00

XS
SM
MD
LG