Accessibility links

ئوردون و سوریا سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەکانی سنوری نیوانیاندا گفتوگۆ دەکەن


سەرچاوەیەکی حکومەتی ئوردون ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاژانسی فرانس پریسی ڕاگەیاند لیژنەیەکی فەرمی سوری ئوردونی بۆ تاوتێکردنی پرۆسەکانی پەیوەندیدار بەکردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئوردون و سوریا کۆبونەوە.

سەرچاوەکەی نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت گوتی لیژنەکە لە ڕۆژی چوارشەممەدا کۆبوبنەوە. هەروەها گوتیشی دانوستاندنەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی بگەنە بۆچوونێکی هاوبەش لەسەر ئەو ڕێ و شۆینانە پێویستە بگیرینەبەر تا دەروازەکان بەتەواوی بکرێنەوە.

جێ باسە لەسەرەتای مانگی نۆدا شاندەیەکی نافەرمی ئوردون کە بریتیبوون لە 100 کاردار لە تێکرای کەرتە جیاوازەکانی پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵەوە سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریایانکرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ پتەوکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتەکەو جەختیانکردە سەر گرنگی کردنەوەی دەروازە سنورییەکانی نیوانیاندا.

جێ باسە ئەیمەن ئەلسەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردون لە مانگی هەشتدا گوتوبوی وڵاتەکەیە ئامادەیە دەروازەکانی سنوری لەگەڵ سوریا بکاتەوە لەو دەمەی ڕەوشەکانی سیاسی و زەمینی هەمواردەبێت.

XS
SM
MD
LG