Accessibility links

عەمار گوڵی: ئەردوگان لە کۆبۆنەوەکەی تاران نەگەیشت بە ئامانجەکانی


Ammar Goli

تورکیا ، روسیا و ئێران بە کۆبۆنەوەی ئەم جارەی تاران ئەمە سیەمین جاریانە کە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا کۆببنەوە ، دیارە مەترسی هەیە گوایە لە خوێن ڕشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە ئیدلپ . ئاخۆ مەبەست لەم کۆنفرانسە چی بوو، ئایا ئەردوگان گەیشت بە ئامانجەکانی؟

باشە ئەم کێشە چۆن چارەسەر دەکرێ لە کاتێکدا روسیا و ئێران دۆستی سوریان، لەولاشەوە تورکیا دوژمنی سوریادایە، ئاخۆ شیانی چ جۆرە سازشێک لە ئارادایە

دیارە ئەم سێ لایەنە بەرژەوەندیەکانیانە کە پێکەوە گریانداوە تاکو ئەوەندی دۆست بن، بە گرتنەوەی ئیدلپ وە یاخود مانەوەی لە ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوەکان کێ سوودی لێ دەبینیت و کێ شیانی هەیە زیانی پێی بکەوێت؟

لە کاتێکدا ئەم لایەنانە ئەمە سیەمین جاریانە کۆدەبنەوە رۆڵی ئەمەریکا چی بوە وە یاخود چۆن دەبێت

لەم میانەدا کورد شیانی چ سوود و زیانێکی هەیە لە گرتنەوەی ئیدلپ

عەمار گوڵی رۆژنامەوان و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە راستیدا ئەم کۆبۆنەوەی دواییە هۆکارەکەی زیاتر بۆ رازیکردنی تورکیا بوە کە بە کێشە و گرفتی کەمتر ئیدلپ ڕادەستی حکومەتی سوریا و دەسەڵاتی روسیا بکرێتەوە، ئەگینا رێکەوتنێکی وەها بەو جۆرەی بانگەشەی ئەکرا، نەکراوە ".

کاک عەمار هەر وەها دەڵێت " بە گوێرەوی ئەو لێدوانانەی کە بینیمان دیارە تورکیا نەگەیشتوەتە ئامانجەکانی خۆێ کە ئاگر بەستێک ڕابگەیندرێت هەتا دۆخی ئیدلپ تۆزێک روون ئەبێتەوە، چەندین جار رەجەب تەیب ئەردوگان لەو کۆنفرانسەدا داوای کرد کە لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنفراسەکەدا باسی ئاگر بەس بکرێت، نە ئێران و نە روسیا پەسەندیان نەکرد".

کاک عەمار دەشڵێت " بڕوا ناکەم سازشێک لە ئارادا هەبێت، کێشەکە ئەوەیە تورکیا زۆرتر ترسی ئەوەی هەیە کە دوواێ کۆنترۆڵکردنەوەی ئیدلب تەوژمی پەنابەران لە لایەک وە تەوژمی هاتنی ئەندامانی گروپە چەکدارەکان بۆ ناو تورکیا، تورکیا تووشی کێشە بکات، لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئیدلب بە پلەی یەکەم تورکیا زیانی پێی دەکەوێت و کاریگەریی تورکیا لە سوریا کەم ئەبێتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:33 0:00

XS
SM
MD
LG