Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان و گفتوگۆی ئاشتی یەمەنییەکان


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن هەوڵدەدات سەختی شکستی دەستپێکردنی گفتگۆی ئاشتی کەمبکاتەوە و ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند لەم چەند ڕۆژەدا دەگەڕێتەوە بۆ یەمەن لەپێناو نوێکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ دانانی وادەیەکی دیکەی گفتوگۆ.

ئەو شاندەی حکومەت کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێو نەتەوەییەوە ناسێنراوە گەیشتونەتە جنێڤ بۆ سازکردنی گفتوگۆ، کە وابڕایاربوو دەبوایە پێنج شەممە سازبکرایە، بەڵام سەرهەڵاداوە حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن باسیان لەوە نەکردووە کە نایانەوێت بێن بۆ جنێڤ، بەڵکو ئەوان پتر باسیان لەزامنکردن و سەلامەتی گەڕانەوەیان کردووە.

وا چاوەڕەوان دەکرا سەرهەڵداوە حوسییەکانی یەمەن بۆ گفتوگۆی ئاشتی کە بە سەرپەرشتی و پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکانە بڕۆن بۆ جنێڤ لە گەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە کۆببنەوە، هێشتا لە سەنعای پایتەختن کە واپێودەچێت ئەگەر بڕۆن رێگەیان پێنەدرێت بگەرێنەوە.

حوسییەکان کە یەکێکن لە هێزە چەکدارە بەهێزەکان و لەگەڵ حکومەتەکەی وڵاتەکەدا لەشەڕدان، ئەو حکومەتەی کە لەلایەن عەرەبستانی سعودییەوە پشتیوانی دەکرێن، حوسییەکان بەمدواییانە رەتیانکردەوە کە سەنعای پایتەخت چۆڵبکەن یان بیدەن بەدەستەوە کە لەژێر دەسەڵاتی ئەو سەرهەڵداوانەدایە تەنها مەگەر لەڕێگەی مەرجە بنەڕەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بێت کە ئەوەش دەگرێتەوە بە سەلامەتی بڕۆن بۆ جنێڤ و لەوسەریشەوە بەبێ کێشە زامنی گەڕانەوە بکەن.

ڕاوێژکاری نەتەوە یەکگرتووەکان گوتبووی حوسییەکان ترسیان هەیە لەدووبارەبوونەوەی ئەو بەسەرهاتەی ساڵی 2016 کاتێک لەماوەی 108 ڕۆژی گفتوگۆکردندا لە وڵاتی کوەیت دەرئەنجام شکستی هێناو شاندەکەشیان بەهۆی بۆردومانە فڕۆکەکانەوە لە عەمان بۆماوەی سێ مانگ گیریان خوارد.

XS
SM
MD
LG