Accessibility links

ڕیاڵی ئێرانی دابەزیوەتە هەرە خوارترین ڕێژە


ڕیاڵی ئێرانی دابەزیوەتە هەرە خوارترین ڕێژەی کە دراوەکەی ئێستاکە زیاتر لە 150،000 ڕیاڵە بەرامبەر بە هەر دۆلارێکی وڵاتە یەکگرتووەکان.

هەر لە رۆژی شەممەوە کە دەستپێکی هەفتەی کارکردنە لە ئێران، ریاڵ زیاتر لە چارەکێک لە بەهاکەی لە دەست داوە.

لە ڕۆژی چوارشەممە کە کۆتایی هەفتەی کارکردنە، فرۆشگاکانی ئاڵوگۆڕکردنەوەی دراو لە تاران ڕێژەی ئاڵوگۆریان بە 150،000 ریاڵ بەرامبەر بە دۆلارێک داناوە.

هیچ دانپێنانێکی دەمە و دەست لە بارەی هاتنە خوارەوەکە لە لایەن میدیاکانی دەوڵەتیەوە نەبوە.

ڕووخانی دراوی ئێرانی بە هۆی بڕیاری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان داناڵد ترامپ بوە بۆ کێشانەوەی ئەمەریکا لە سەودای ناوکی لەگەڵ وڵاتە دەسەڵاتدارەکانی جیهان لە مانگی پێنج. ئەوەش سەرەڕای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بەوەدا دەنێت کە ئێران پابەندی تیمەکانی سەوداکەیە کە سنووری بۆ دادەنێت لە زاخکردنی یۆرانیوم لەبەرامبەر لادانی سزاکان.

XS
SM
MD
LG