Accessibility links

بەرێوبەرایەتی ژیانی کێوی مالیزیا لێکۆڵینەوە لەمرداربوونەوەی جۆرێکی فیل دەکات ئەگەری لەناوچونیان لەسەرە


کوالالامبوور (ڕۆیتەرز) – بەرێوبەرایەتی ژیانی کێوی لەمالیزیا ڕایگەیاندا لێکۆڵینەوە لەهۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی مرداربوونەوەی جۆرێک لە فیلەکان دەکات بە کورتەباڵا ناسراون، لە دارستەنەکانی بۆرنیۆی باراناوی دەژین .

ئۆگەستین تۆجا لە بەرێوبەرایەتی ژیانی کێوی لە وڵایەتی سەباح بەڕۆیتەرزی ڕياگەیاندوە فیلی جۆری کورتەباڵا کە مەترسی لەناوچونی لەسەرە، لەئەمساڵدا لەو ولایەتە 25 دانەیان مرداربوونەتەوە.

سەرباری ئەوە دەڵێت "ئەمە بەرزترین ژمارەیە تا ئێستا تۆمار کرابێت". لە8 ساڵی ڕابردوودا لە ولایەتی سەباح زیاتر لە 100 فیل مرداربوونەتەوە.

خەمڵاندنی سندوقی دراوی جیهانی بۆ ژیانی کێوی ئاماژەی داوە بە بوونی تەنها 1500 دانە لەم جۆرە فیلە لەجیهاندا.

ئەم جۆرە فیلە گوێچکەی گەورەیە و کلکی درێژە دەگاتە سەر زەوی، لە دورگەی بۆرنیۆ دەژی کە لەنێوان وڵاتانی مالیزیا و ئەندۆنیسیا و برۆنایدا دابەش بوە.

گەورەترین مەترسی ڕوبەڕووی ئەم فیلە کورتەباڵایانە دەبێتەوە، لەدەستدانی ژینگەی سروشتیانە لەئاکامی بڕینەوەی دارەکان و لەناوبردنی جەنگەلستانەکان، بۆ گۆڕینی بە کێڵگەی بەرهەمهێنانی ڕۆنی دارخورما. هەروها ئەم جۆرە فیلانە بوونەتە نێچیری ڕاوجیان و کەوتنە تەڵەی بۆ جۆرەها گیانداری‌کە دادەنرێن.

بەڵام دەسەڵات لەو وڵاتە تائێستا هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی مرداربوونەوەیانی لە ئەمساڵدا دەستنیشان نەکردوە، ئۆگەستین دەڵێت دەسەڵات سەرنجی ئەوەی داوە فیلەکان زیاتر کات لەدەروەی دارستانەکان بەسەر دەبەن.

کێلگە گەورەکانی ڕۆنی دارخورما لەدەوروبەری دارستانە باراناویەکانی بۆرنیۆیە. کۆمپانیاکانی درەستکردنی ڕۆنی خورما لە مالیزیا و ئەندونیسیا گەورە بەرهەمێنەری ڕۆنی ڕوەک لە جیهاندا توومەتبار دەکرێن بەزیان گەیاندن بەو فیلانە، هەروها بە هەوڵنەدان و کەمتەرخەمی لەدابین کردنی پاراستنی ژیانی کێوی و ناوچە سرووشتیەکانی گیان لەبەران.

پاپای ڤاتیکان داوای کارکردن لەسەر نەهێشتنی دیاردەی فڕێدانی خاشاکی پلاستیک بۆ ناو دەریاکان دەکات

ڤاتیکان (ڕۆیتەرز) – پاپا فرانسیس داوای لەخەڵکی کرد پێکەوە کاربکەن بۆ نەهێشتنی پڕبوونی دەریاکان لە خاشاکی پلاستیک.

ڕۆژی شەممە پاپا ووتی "نابێت ڕێگا بدرێت دەریاکان و ئۆقیانووسەکان پڕبێت لەخاشکی پلاستیک کە بەسەر ئاوەوە دەمێنیتەوە، پێویستمان بەنزاکردنە، چوونکە هەموو شتێک پابەندە بەچاودێری خواوەندەوە، هەروەها کارکردن بەوتێڕوانینەی کە هەموو شتێک پشت بەئێمە دەبەستێت".

ئەم ووتانەی پاپا لە پەیامێکدابوو لەڕۆژی نزای ساڵانە "بۆ پاراستنی بوون" کە لەگەڵ تایفە کرستیانەکانی‌دیکەدا یادی دەکەنەوە.

پاپا ووتەکانی لەبەرامبەر 100 پیاوی کاردار بوو، بانگهێشتکرابوون بۆ ڤاتیکان بۆ ئامادەبوونی ئەم بۆنەیە، پاپا ووتی " هەموو یەکێک لەئێوە دەبێت بەرپرسیار بێت لەکەسانی‌دیکە و لەداهاتووی هەسارەکەمان".

ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەردەخات 8 ملێۆن تەن لە بووتڵ و خاشکی پلاستیک ساڵانە دەچێتە دەریاکانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری تێکچوونی ژینگەی دەریاکان، هەروەها ئەو خاشاکانە دواتر دەچنە زنجیرە خۆراکی مرۆڤەوە.

داوایشی لە زاناکان کرد مەرجی زیاتر و تووندتر لەسەر خاشاکی پلاستیک دانێن. لە مانگی 12دا، نزیکەی 200 وڵات ڕێکەوتن لەسەر نەهێشتنی پیسبوونی دەریاکان بە پلاستیک، ئاگاهیشیاندا بەهاتنی ساڵی 2030 لەوانیە لەماسیەکانی دەریا زیاتربن.

پاپا جەختیکردەوە کەدەبێت کاری ڕژد بکرێت دژ بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کە لەساڵانی دواییدا و لەساڵی 2015 دۆکۆمێنتێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.

پاپا لەگەڵ ئەو کەسانە هاوڕایە کە دەرکەوتەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەشێکی بەدروستکردنی مرۆڤ دەزانن. هەروەها ستایشی ئەوزانایانەی کرد کار بۆ پاراستن و گۆنترۆڵکردن و ڕاگرتنی پلەی گەرما دەکەن.

بانکۆک (ڕۆیتەرز) – بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، حکومەتەکانی جیهان لەسەر ڕێگای دروست نین بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی ڕێکەوتنی ساڵی 2015ی پاریس لەسەر کەش و هەوا و نەهێشتنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی.

ئەم ڕاگەیاندنە لەکاتێکدایە ئەم هەفتەیە ووتوێژی گۆڕانکاری کەش و هەوا لە پایتەختی تایلاند پانکۆک پەڕێوە دەچێت.

خاتوو پاتریشا ئەسپینۆزا سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری ڕێکەوتنەکەی پاریس لەچوارچێوەی نەتەوەیەکگرتوەکاندا ووتی "ووتوێژەکان دەربارەی کەش و هەوا لە 2 کەرتدایە، گشتی و تایبەت، پێویستە بەزووترین کات هەنگاوی بۆ بنرێت بەر لەوەی ڕوداوی مەترسیداری گەورەی لێبکەوێتەوە".

ڕێکەوتنی پاریس کە نزیکەی 200 وڵات مۆریان کردوە، ئامانجی ڕێگریکردنە لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بەڕێژەی 2 پلەی سەدی بۆ ئەو تۆمارەی پێش شۆرشی پیشەسازی هەبوە.

هەروەها خاتوو ئەسپینۆزا ڕۆژی یەکشەممە لە پانکۆکەوە بۆ ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، " زۆر لە دوورگەکان و ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕوی مەترسی دەبنەوە بۆ ئەوەی تووشی مەترسی نەبن پێویستە 1.5 پلەی سەدی بەزووترین کات دابازێنن. ئەگەر نا ئەوا ئەگەری ئەو وڵاتانە وەک خۆیان زۆر لاوازە".

سەرباری ئەمەش وتی ئەو بەڵێنانەی تائێستا دراون جێبەجێ‌نەکراوە بۆیە لەسەر ڕێگای دروست نین بۆ بەدەستهێننای ئامانجەکان".

ووتیشی "شەپۆلی گەرمای ئەمساڵی ئاوروپا و کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکانی ئوسترالیا و دەرکوتەکانی دیکەی جیهان هۆکارن بۆ بەرەوپێشچوونی ووتوێژەکان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:18 0:00

XS
SM
MD
LG