Accessibility links

نێوەندەکانی وەرزشی خێرا تا دێت زیاتر دەبێتە باو لە ناو خەڵکیدا


fitness

لێكۆڵێنەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە وەرزشکردن نەک تەنها بۆ جەستە بەڵکو بۆ مێشکیش باشە. جموجۆڵی جەستەیی فشاری دەرونی و ڕێژەی خەمۆکیش کەم دەکاتەوە. بەڵام زۆربەی جار خەڵکی نەبوونی کات دەکەنە بیانو بۆ ئەنجام نەدانی وەرزش و جموجۆڵی ڕۆژانەیان.

نێوەندیکی وەرزشکردن ئێستا لە ئەمەریکا بە ناوبانگ دەبێت ئەوەیش بەهۆی خەڵکی لە نێوان کاتە زۆر سەرقاڵەکانیان دەتوانن نیو کاتژمێر بدۆزنەوەو لەوێ بەسەری بەرن.

لە ئێستادا زۆربەی نێوەندە وەرزشییەکانی ئەمەریکا هەوڵ دەدەن پرۆگرامێکی وا دابنێن کە خێرابێت و تیایدا جموجۆڵێکی جەستەیەی زۆری تێدا بکرێت. ئەم نێوەندانە کلاسی بیست دەقیقەی بۆ نیو کاتژمێری دادەنێنن کە خەڵکی بە زۆرترین شێوە لەو کاتەیە وەرزش بکات.

نێوەندێک بە ناوی ئیکسپرێس فتنس یان وەرزشی خێرا، ئێستا بەناوبانگ بووە بەهۆی پرۆگرامە خێراکانی بۆ وەرزش کردن.

سکات ئەندریلا کە هاتوچۆی ئەو نێوەندە دەکات بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگیاند " شتێکی زۆر باشە خێرایە، من لە کاتی برێکی کارەکەم دێم بە نیو سەعات ڕاکردنی خێرا یان یارییەکی تر لێدانی دڵم پەلە دەکەم عارەق دەکەمەوە و هەمو ژەهری بەدەنم دەردێنم، خۆم دەشۆم و بە کاتژمێرێک دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم."

ئەم جۆرە وەرزشانە ئێستا لە ڕووی تەندروستیشەوە بە باشترین چارەسەر دادەنرێن بەڵام پزشکی چارەسەری فیزیکی دەڵێت ئەم جۆرە وەرزشانە باشن بەڵام دەبێت بە تەواوەتی لێی تێبگەیت. جۆن کافمێن پزشکی چارەسەری فیزیکی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " زۆربەی جارەکان تەمرینەکە بۆ سانییە زۆر بە خێرایی دەیکەی دەبێت لەوە زیاتر نەبێت و چەند ساتێک ئیسراحەت بە خۆت بدەیت."

ئێستا جۆرێکی تریش لە وەرزش کردن باو بووە ئەوەیش ئەوەیە کڵاسێکی خولەکییە و لەگەڵ مامۆستایەکی وەرزشی بۆ خولەکی ڕێک بەبێ وەستان کار دەکەیت. ئەمەش چونە کاتەکەی کەمترە خەڵکی سەرنجی زۆری دەدەنێ.

شارەزایانی تەندروستی هەمیشە جەخت لەوە دەکەنەوە کە وەرزش کردن و جموجۆڵی جەستەیەی زۆر گرنگە بۆ تەندروستییەکی باش بە تایبەتی نەخۆشییەکانی وەکو، بەرزی فشاری خوێن شەکرە و دڵ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە جموجۆڵی جەستییەوە هەیە.

XS
SM
MD
LG