Accessibility links

دکتۆر ئەمین فەرەج: بە چوار هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هیج شتێک لە ڕووی بنەماوە نەگۆڕاوە


دکتۆر ئەمین فەرەج
دکتۆر ئەمین فەرەج

لەگەڵ ئەوەدا کە مانگێک و یەک دوو ڕۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەپێی ئەو وادەیەی دیارکراوە بەڵام هێشتا ئاشکرا نییە ئەو هەڵبژاردنە گشتییەی هەرێمی کوردستان دەکرێت یان نا.

دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بڕیاریان دا ڕۆژی 30 ی مانگی نۆ هەڵبژاردن بکرێت.

پێشتر پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق تەمەنی خۆی درێژکردەوە و لەسەر ئەو بنچینەیەش هەڵبژاردن دواکەوت بۆ مانگی نۆ.

هەرچۆنێک بێت لە ئێستادا پرسیاری سەرەکی خەڵک ئەوەیە ئایا هەڵبژاردن دەکرێت یان نا لە کاتێکدا پرسیاری تریشیان هەیە لەسەر ئەوەی ئەگەر هەڵبژاردن کرا ئایا چ ستێک لە هەرێمی کوردستاندا دەگۆڕدرێت؟!

دکتۆر ئەمین فەرەج، پسپۆڕی زانستە سیاسسیەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت تا ئێستا پرسیاری یەکەمی خەڵک وەڵامێکی دیاریکراوی نییە هەرچەندە لە ڕووی یاساییەوە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ دواخستنێکی تری هەڵبژاردن، وەلێ دەنگۆکان بۆ دواخستن گەرموگوڕن.

سەبارەت بە داواکانی هەندێک لایەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن وەک دکتۆر ئەمین فەرەج دەڵێت، چوار لایەنەکە (بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کۆمەڵی ئیسلامی) لەپاش هەڵبژاردنەکەی مانگی پێنجی عێراقەوە باسیان لە فێڵ و تەڵەکەیەکی زۆر کردووە لەو هەڵبژاردنەدا و خەڵکیش بێ هیوا بوون لە هەڵبژاردن و ئەمەش وەها دەکات خەڵک بە ڕێژەیەکی کەم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بێگومان ئەمەش بە زیانی ئەو لایەنانە دەکەوێتەوە.

دکتۆر ئەمین دەڵێت یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لەگەڵ کردنی هەڵبژاردندا نییە وەک هەندێک لە کادیر و سەرکردایەتییەکانی ئەو لایەنە باسی دەکەن.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی لە کاتێکدا هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی لە سیستەمی سیاسی هەرێمەکەدا نەهێناوەتە ئاراوە، کەواتە بۆچی هەڵبژاردن بکرێت؟ دکتۆر ئەمین دەڵێت لەم پێنجەم هەڵبژاردنەشدا چاوەڕوان ناکرێت دەستاودەستکردنێکی ئاشتیانەی دەسەڵات بێتە ئاراوە و دەشڵێت ئەمە کێشە هەر گەورەکەیە و ئەڵتەرناتیڤی هەڵبژاردن بۆ خەڵک بێ هیواییەکی زیاترە و هەروەهاش خەڵکی ناڕازی دەکاتە دوو بەشەوە و بەشێکیان بێدەنگ دەبن و هەموو دۆسێکان فەرامۆش دەکەن و بەشەکەی تریشیان بە دوور نازانرێت کاردانەوەی توندوتیژ ئامێزیان هەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:39 0:00

XS
SM
MD
LG