مەرگی سیناتۆری کۆماری ئەریزۆنا و کاندیدی پێشووی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا جۆن مەکەین، کاردانەوەی لە سەرانسەری جیهانەوە لێ کەوتۆتەوە بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە لەوێ بە کەسایەتییەکی باڵای ڕێبازی دەرەوەیی ئەمەریکا دادەنرا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستانی عێراقیش پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا دڵگرانی خۆی لەمەڕ کۆچی دوایی جۆن مەکەین دەردەبڕێت.
لەو پەیامە نوسراوەدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە نێچیرڤان بارزانی ئەو سیاسەتمەدارە دێرینەی ئەمەریکا بە "دۆستی دڵسۆزی گەلی کوردستان" لە قەڵەم دەدات.
بەڕێز بارزانی دەڵێت " كۆچى دواییى سیاسه‌تمه‌دارى بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تیى دیارى ئه‌مه‌ریكا و دۆستى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان جۆن مه‌ككه‌ین خه‌مبارى كردم. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و دۆستانى ده‌رده‌بڕم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى مه‌ككه‌ین به به‌زه‌یى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوكار و پشتیوانى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ى بێت".
هەروەها دەشڵێت " له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین بۆ گه‌لى كوردستان زیانێكى گه‌وره بوو. ئه‌و دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆر و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى بوو. له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ئه‌وپه‌ڕى به‌رگرى له گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى كردووه و به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه به مافه ڕه‌واكانى بگات. گه‌لى كوردستان هه‌رگیز دڵسۆزى و پشتیوانیى به‌ڕێز مه‌ككه‌ین له‌بیر ناكات و هه‌میشه ڕێز له یادى ده‌نێت".