Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانسان ئاگربەستی یەکلایەنە لەگەڵ یاخیبوانی تالیبان ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ئاگربەستێکی یەکلایەنەی بە چەند مەرجێکەوە لەگەڵ تالیبان ڕاگەیاند. ئەمەش چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی دەسەڵاتداران پشتڕاستیان کردەوە یاخیبووە ئیسلامییەکان دەستیان گرتووە بەسەر ناوچەیەکی باکوری وڵاتەکە و بەوە دەچێت دەیان سەربازی حکومەتیان گرتبێت.

غەنی ڕایگەیاند سەربازانی ئەفغانی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ڕۆژی دووشەمەوە ڕادەگرن و داوای کرد یاخیبوانیش وابەستەی ئەم ئاگربەستە بن.

ئاگربەستەکە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی قوربانی موسوڵمانان. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تالیبان هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو ڕاگەیاندنە نەداوە.

دەستپێشخەرییەکی هاوشێوەی لە مانگی شەش وای کرد کە تالیبانیش ئاگربەستێکی کاتی لە میانەی مەڕاسیمی جەژنی ڕەمەزان ڕابگەیەنێت.

ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی یەکشەممە دوابەدوای شەڕێک دێت لە باکوری هەرێمی فەریاب.

فەرمانڕەوای فەریاب نەقیبوڵا فایەق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند چەند ڕۆژێکە هێرش بۆ سەر ناوچەی گەمارۆدراوی بیلچراغ بەردوامەو ڕۆژی شەممە کەوتە ژێر دەستی یاخیبوان.

ئەو گوتیشی هۆکاری ئەوەی ک ناوچەکە کەوتە دەستی یاخیبوان ئەوە بوو کە سەربازانی ئەفغانی گەمارۆدراو لە کاتیخۆیدا نەیاندەتوانی هاوکارییان پێبگات.

ئەو فەرمانرەوایە باسی چارەنوسی سەربازە ئەفغانییەکانی نەکرد بەڵام میدیا ناوخۆییەکان دەڵێن نزیکەی 100 سەربازی ئەفغانی بێسەوشوێنن.

XS
SM
MD
LG