Accessibility links

سالار پاشایی: ئەمجارە بە ئاسانی لە کۆڵی ئێران نابنەوە و سیاسەتەکانی پێدەگۆڕن


سالار پاشایی

دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی، ناڕەزاییەکانی ناو کۆماری ئیسلامی و سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا پێکڕا ڕەوشی ئابوری ئێرانیان بەرەو خراپتر بردووە بە شێوەیەک باس لە ئەگەرەکانی داڕمانی ئابوری ئەو وڵاتە دەکرێت.

بۆ زۆرێک لە شیکەرەوەی سیاسی، سزاکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو شەپۆلی ناڕەزایی و قیرانە ناوخۆییەی ناو وڵاتەکەشی گرتۆتەوە مەترسییەکی گەورەیان لەسەر ئایندەی ڕژێمی ئێران دروستکردووە.

سالار پاشایی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی هاوڕایە و دەڵێت لەو ڕوانگەیەوەی بەشێکی زۆری قەیرانە ناوخۆییەکانی ئێران بەرەنجامی داڕمانی ئابورییە و ئەم سزایانەش ئەو داڕمانە ئابوریەی زیاتر و زیاتر بەرەو قوڵاییەک و بەربڵاوییەکی زیاتر دەبات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز پاشایی ئاماژەش بەوە دەکات کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها بژارەیەک لەبەردەستیدا مابێتەوە گەڕانەوەیە بۆسەر مێزی دانوستاندن چونکە وەک دەڵێت بە ئاشکرایی دیارە کە ئەوروپاییەکانیش نایانەوێت کۆمەکی ئابوریانەی ئێران بکەن و لەو قەیرانانەی تارانی تێکەوتووە دەربازی بکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:11 0:00

XS
SM
MD
LG