Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: زیرەک میرە


زیرەک میرە

وەک زۆرێک لە کارە هونەرییەکانی تری، پەیکەرەکەی ئەمجارەیشی بووە مایەی مشتومڕێکی گەرموگوڕ لەناو هونەرمەندان و نوسەران و خەڵکیشدا.

پەیکەری "کلتور و خۆشەویستی" هونەرمەند زیرەک میرە، یەکەم پەیکەری ئەم هونەرمەندەمان نییە ئەو کاردانەوەیە بە دوای خۆیدا بێنێت و هێرشی بکرێتە سەر، تەنانەت چەند جارێک پەیکەرەکانی شکێندراون، یان زیانیان پێگەیاندوون. بەڵام ئەو جۆرە کارانە هەرگیز نەیانتوانیوە لە بەهای هونەریی پەیکەرەکانی زیرەک میرە کەمبکەنەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە بوونەتە مایەی لێوردبوونەوەی زیاتر و قاڵبوونەوەیەکی فراوانتر لە نێو بیرۆکەی کارەکانیدا.

پەیکەرەکانی زیرەک، بەردەوام لە دیالۆگێکی بەردەوامدان لەگەڵ بینەرانیاندا، جا ئەو پەیکەرە هەرچییەک بێت، ئاوێتەبوویەکە لەگەڵ گیاندا و ئەو بیرۆکەیەی زیرەک دەیانبزوێنێت و لە هەر سوچێکیەوە لێی بڕوانیت، ڕاستگۆیانە و ڕاشکاوانە دەکەوێتە دواندنێکی بابەتیانە لەگەڵ بینەرانیدا و هەر ئەو پەیکەرانە هەرگیز ڕێگە نادەن بینەرانیان بە دڵشکاویەوە جێیان بێڵن. جا بێگومان هەندێک هەن لە زمانی ئەو دیالۆگە تێناگەن و بەرگەی ڕاستگۆیی و ڕاشکاوی پەیکەرەکانیش ناگرن، هەر بۆیە لە یەکەم پەرچەکرداریاندا پاش كڵۆمبوونی زمانی دیالۆگیان، پێویستیان بە بەردی دڵڕەق و چەکوشی وێرانکار و دەستی ناڕەوایی هەیە تا بە زۆری زۆرداری کورتبینیەکانی خۆیان بەسەر پەیکەرەکاندا بسەپێنن.

ئەم پەیکەرە نوێیەی زیرەک میرە، مێژوویەک دەگێڕێتەوە، مێژووی ڕق و خۆشەویستی و زیرەکی هونەرمەند پێمان دەڵێت تەواوی هێرشەکانتان ڕابگرن و با ئارامی و ئاسودەیی بەرقەرار بێت و لەهەر شوێنێکدا بین و لەژێر باری گرانی هەر ڕەوشێکدا بین دەتوانین وەک مرۆڤ خۆشەویستی بکەین و گۆرانی بچڕین و پێکەوە بە سەمای خۆشنودی پێشوازی لە سبەینێ جوانەکان بکەین.

لای بەندە ئەمە پەیامی ئەو هونەرمەندەیە کە بە شوێن سبەینێیەکی ئارامدا دەگەڕێت و ناخوازێت سبەینێمان وەک دوێنێمان پڕ بێت لە خوێن و دوکەڵ و ناخوازێت سبەینێمان لێوان لێوبێت لە خەمی دوێنێ و دەخوازێت لەمڕۆوە دەروازەکانی سبەینێمان بۆ بخاتە سەر گازەرای پشت، کەچی بەشێک لە ئێمە دێن و دەخوازن خەونەکانی ئەو پەیامە بە گەورەیی لەبار بەرن.

بۆچی کارە هونەرییەکانی زیرەک میرە هەمیشە جێی مشتومڕن؟

ئایا بەر لە هێرشکردنە سەر پەیکەرەکان، هیچ شیکارییەکی هونەری و هزریانە بۆ ئەو پەیکەرانە کراون؟

ئایا لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا پەرۆشیی هەیە بۆ هونەری پەیکەرسازی؟

ئایا هونەری پەیکەرتاشی پەیوەندی هەیە بە ڕەهەندی ڕۆشنبیرییەوە و ئایا تا چ ئەندازەیەک کاریگەریی هەیە لەسەر ئەم هونەرە؟

ئایا میدیای کوردی چەندێک بەشداری هەیە لە برەودان بە هونەری پەیکەرتاشی؟

هونەرمەندی پەیکەرتاش زیرەک میرە لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:43 0:00

XS
SM
MD
LG