Accessibility links

خانمە هونەرمەندێک داهاتی تابلۆکانی بە تووشبوانی شێرپەنجە دەبەخشێت


بەمەبەستی هاوکاریکردنی تووشبوانی شێرپەنجە، خانمە هونەرمەندێک لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ تابلۆکانی کردەوە و داهاتەکەشی بە نەخۆشخانەی هیوا دەبەخشێت.

نسار ئەمین ئاغا
نسار ئەمین ئاغا

نسار ئەمین ئاغا، ‌هونەرمەند و خاوەنی پێشانگا هونەرییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی کە بۆ ماوەی دوو ساڵە پلانی ئەوەی هەیە لە پێشانگایەکی هونەریدا سوودێک بە توشبوانی شێرپەنجە بگەیەنێت و لە پێشانگا هونەرییەکەشدا‌ ژمارەی تابلۆکان پەنجا دانەیە و بەسەر چەند جۆرێکدا دابەشدەبن.

یەکێک لە تووشبوانی شێرپەنجە لە پێشانگاکە
یەکێک لە تووشبوانی شێرپەنجە لە پێشانگاکە

لە پێشەنگا هونەرییەکەدا کە چەند تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجە ئامادەبوون، دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و ئەم کارەی هونەرمەند نسار ئەمین ئاغایان بەرز نرخاند.

هەروەها خانمە هونەرمەند، نسار ئەمین ئاغا داوای لە هەموو لایەنەکان و بەتایبەتیش سەرمایەداران کرد کە دەستی کۆمەکی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە درێژبکەن.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:01:40 0:00

XS
SM
MD
LG